. . . .


8 Mar 2015

بەشداری کۆمیتەی ح د ک لە یادی ۸ی مارس ڕۆژی جهانی ژن لە وڵاتی سوئیس


ناوەندی هەواڵ- سویس: ئێوارەی ۷ی مارسی ۲٠۱۵ی زائینی لە لایان کانونی دێموکراتیکی پەنابەرانی سوئیس و دایکانی ئازادی ئێرانی ئێوارە کۆڕێک بە بۆ بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی ۸ی مارس ڕۆژی جهانی ژن پێک هات. لەم ئیوارە کۆڕەیەدا کە دیان کەس لە کوردستانی و ئێرانیەکانی نێشتەجێی وڵاتی سویس بەشداریان کرد، چەیندین بابەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و لێکدانەوە لەسەر مافەکانی ژن و هەلوومەرجی ئێستای ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لە لایەن چەندین کەسی شارەزا لەو بوارە دا کە زۆربەیان ژنی ئێرانی و کوردستانی بوون پێشکەش کران. پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوئیس بەم بۆنیەوە لە لایان زاهید شاعیری بەرپرسی کۆمیتەی عیزب لەو وڵاتە پێشکەش بە بەشداران کرا. لەم پەیامەدا، سەڕای پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە پیرۆزە بە تەواوی ژنانی کوردستان، ئێران و جهان، هاتبوو: حیزبی دێموکراتی کوردستان هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە گرنگی تەواوی داوە بە مافە ڕەواکانی ژن و هەموو تاکێکی کۆمەڵگا، بۆ وێنە بۆ یەکەم جار لە نزیک بە حەوت دەیە لەمەوبەر حیزبی دێموکرات و کۆماری کوردستان یەکیەتی ژنانیان دامەزراندووە و هەوڵی داوە کە ژنان لە ماف و حەقەکانی خۆیان ئاگاداربکەتەوە. لە بەشێکی دیکەی ئەو پەیامە دا ئاماژە بەوە کرابوو کە ئەوەی ئێستا لە کۆبانی ڕوودەدا و هەموو ژنانی دنیا شانازی پێوەدەکەن ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی هاتنە سەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بۆ بەرپەرچ دانەوەی فتوای جهادی خومەینی ئەم لەخۆبردوویەیان نیشاندا و شان بەشانی پیاوان چوونە ناو سەنگەری بەربەرەکانی دژ بە تاریکی، هەر بۆیە پێویستە ژنانی باقی پێکهاتەکانی ئێران لە ئەزموونەکانی ژنی کورد دەرس وەربگرن. بەڕیز شاعیری ژنی کوردی وەک نموونەی قارەمانی و خۆڕاگری هێنایەوە کە سەڕای ئەوەی باش مافەکانی خۆی دەناسێت بەڵام کەمتر مەجالی ئەوەی هەبووە کە بۆ مافەکانی ژن خەبات بکات، ژنی کورد خەبات بۆ وەدەست هێنانی مافی نەتەوەی و ڕزگاری خاک و نەتەوەکەی مەجالی ئەوەی لێکەم کردۆتەوە کە بۆ مافە ڕگەزیەکانی هەوڵ بدات، بەڵام بەوحاڵەش نیشانی داوە کە لەهەموو بوارەکاندا هیچ لە ڕەگەزی بەرامبەری کەمتر نییە. هەروەها ناو ئاخنی ئەم ڕێوڕەسمە چەندین بابەتی هونەری لەخۆ گرتبوون کە بەرچاوترینیان چەندین سرود و گۆرانی کوردی بوون.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- سویس

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 661 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact