. . . .


3 Mar 2015

خۆپیشاندانی کوردانی دانیشتووی شاری زوریخی وڵاتی سویس، دژ بە ڕژیمەکان


ناوەندی هەواڵ- سویس: ڕۆژی دوشه‌‌‌مه‌‌‌ رێکه‌‌‌وتی‌‌‌‌ ٢ی مارش،ی ٢٠١٥ی زایینی، له ‌‌سه‌‌ربانگەوازی‌‌‌ کومیته‌‌ ی‌‌‌ حیزبی‌‌ دێموکراتی‌‌ کوردستان‌‌ له‌‌ وڵاتی‌‌ سوئیس وهه‌‌روه‌‌‌ها گرۆپی‌‌‌ ئارارات سه‌‌ر به‌‌کوردانی‌‌ رۆژئاوا له‌‌م وڵاته،‌‌ بۆ سازکردنی‌‌‌ خۆ‌‌‌پێ‌‌‌شاندانێک به‌‌دژی‌‌‌ رژیمی‌‌ دیکتاتوری‌‌‌ به‌‌شار ئه‌‌‌‌سه‌‌د وهه‌‌‌روه‌‌‌ها جه‌‌نایه‌‌‌کانی‌‌‌ داعش، ده‌‌رحه‌‌‌ق به‌خوشک وبرایانی‌‌ ئیزدی‌‌‌ له‌‌ کوردستانی‌‌ باشور وروژ ئاوا ومه‌‌‌حکوم کردنی‌‌‌ ئێعدام وکوشتار له‌‌ لایه‌‌ن رژیمی‌‌‌ دێکتاتوری‌‌‌ کوماری‌‌‌ ئیسلامی‌‌‌ ئێران‌‌‌، کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی ئەو شارە، له‌‌یه‌‌‌کێک له‌‌ مه‌‌یدانه‌‌ گه‌‌وره‌کانی‌‌‌‌‌‌ شاری‌‌ زوریخ به‌‌ناوی(‌‌‌ بیر کلی‌‌‌پلاتز) خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست. لەو که‌‌ زێاتر له‌‌ دەیان که‌‌س له‌‌ ئه‌‌ندامان ودوستانی‌‌ حیزبی‌‌ دێمۆکراتی‌‌ کوردستان‌‌ وکوردانی‌‌ رۆژئاوا وهه‌‌روه‌‌ها نێونه‌‌ری‌‌ چه‌‌ندین‌‌ پارتی‌‌‌ سیاسی‌‌ وکوردستانی‌‌ تێدا ئامادە بوون، پەیامی‌‌ کومیته‌‌‌ی‌‌‌ حیزبی‌‌ دێمۆکراتی‌‌ کوردستان‌‌‌ له‌‌ لایه‌‌ن هاورێ‌‌ ئه‌‌حمه‌‌د ره‌‌سولی‌‌ به‌‌رپرسی‌‌ ناوچه‌‌ی‌‌ زوریخ‌‌‌ پێشکه‌‌ش کرا. له‌‌په‌‌یامی‌‌ کومیته‌‌ی‌‌ حیزب لەو‌‌ شاره، ئاماژە‌‌ به‌‌‌ جه‌‌نایەتە‌‌کانی‌‌ رژیمی‌‌ ئێران‌‌ ده‌‌رحه‌‌ق به‌‌ کوردانی‌‌ رۆژهه‌‌ڵات وئێعدامی‌‌ لاونی‌‌ کورد وکوشتنی‌‌ کۆ‌‌لبه‌‌ران وسه‌‌رکوتی‌‌ جێا بیران‌‌ کرابوو. هەر لەو پەیامە دا هاتبوو: بۆ‌‌‌ماوه‌‌‌ی‌‌ زێاتر له‌‌سێ‌‌ ساله‌‌ رژیمی‌‌ فاشیستی‌‌‌ به‌‌عس‌‌ له‌‌سوریه‌‌ به‌‌سه‌‌رۆکایه‌‌تی‌‌ بەشار ئه‌‌سه‌‌د بۆ‌‌ له‌‌نێوبردن‌‌ ئاسملاسێونی‌‌ خۆشک وبرایانی‌‌‌ کوردمان‌‌ له‌‌ رۆژئاوا حه‌‌ول ده‌‌دات له‌‌ ونێوه‌‌ش دا به‌‌زیندو کردنه‌‌وه‌‌ی‌‌ داعه‌‌ش به‌‌ هاوکاری‌‌‌ رژیمی‌‌ ئێران وسوریه‌‌ بۆ‌‌ سه‌‌ر گێان ومالی‌‌‌ کوردان‌‌‌ وجه‌‌نایه‌‌ت وکوشتار بۆ‌‌‌ هێشتنه‌‌وه‌‌ی عومری‌‌ رژیمه‌‌کەی‌‌ به‌‌شار ئه‌‌سه‌‌د وئێران‌‌‌ شه‌‌رێکی‌‌ نه‌‌خوازراویان‌‌ به‌‌سه‌‌ر گه‌‌لی کورد دا سپاندوه،‌‌‌ پێشمه‌‌رگه‌‌ وگریلا شان‌‌ به‌‌شانی‌‌ یه‌‌کتر له‌‌ باشور ورۆژئاوا توانێوانێانه‌‌‌ هه‌‌مو پلانه‌‌کانیان‌‌ تێک بشکێنن. پاشان په‌‌یامی‌‌ گروپی‌‌ ئارارت له‌‌ لایه‌‌ن هه‌‌ڤاڵ کورد به‌‌رپرسی گرووپی ئارارات‌‌ له‌‌سه‌‌ر جه‌‌نایه‌‌‌تی‌‌ حکومه‌‌تی‌‌ سوریه‌‌ وئێران وداعه‌‌ش پێ‌‌‌شکه‌‌ش کرا، وهه‌‌ر سێ‌‌ لایه‌‌نی‌‌ ئه‌‌و ئایدولۆژیه‌‌‌ی وەک‌‌ مەترسییەک بۆ‌‌‌سه‌‌ر گه‌‌لی‌‌کورد زانی‌‌ وداوای‌‌ یه‌‌ک رێزی‌‌ گه‌‌لی‌‌کوردی‌‌ له‌‌ هه‌‌ر چوارپارچه‌‌ی‌‌ کوردستان‌‌ کرد و خوازیار بوو که گەلەکەمان‌‌ به‌‌ وشیاری‌‌ له‌‌مه‌‌ر ئه‌‌و پلانانه‌‌ پێویسته‌‌ یه‌‌ک بگرێت وبه‌‌ربه‌‌ره‌‌کانی‌‌ بکات. له‌‌ نێو جه‌‌ماوه‌‌ری‌‌‌ خۆ‌‌ پێ‌‌شاندانه‌‌ که‌‌دا چه‌‌ندین‌‌‌ نوسراوه‌‌ بۆ‌‌ مه‌‌حکوم‌‌ کردنی‌‌ رژیمی‌‌ ئێران‌‌ وسوریه‌‌ وداعه‌‌ش که‌‌ له‌‌لایه‌‌ن کومیته‌‌ی‌‌ حیزب وئارارت‌‌ ئاماده‌‌ کرابوو له‌‌ نێو خه‌‌لکی‌‌ سوئیسی‌‌ دا ىلاو کراویه‌‌وه‌‌. پێویست بە ئاماژەیە کە چه‌‌ندین‌‌ حیزب‌‌ ولایه‌‌نی‌‌ کوردستانی‌‌ که‌‌ بۆ‌‌ پێشتیوانی‌‌ له‌‌م خۆ‌‌ پێشاندانه‌‌ ئاماده‌‌ ببوون په‌‌یامیان ‌‌‌ پێشکه‌‌ش کرد، کە لە نێویاندا دەکرێ ئاماژە بە‌‌ کومه‌‌له‌‌ی‌‌ زه‌‌حمه‌‌تکێشانی‌‌ کوردستان وچه‌‌ندین‌‌ پارتی‌‌ سیاسی‌‌ رۆژ ئاوای کوردستان بکرێ. پاش یه‌‌ک کات ژمێر ونیو خۆ‌‌ پێ‌‌شاندانه‌‌که‌‌ به‌‌دروشمی‌‌ مه‌‌رگ ونه‌‌مان‌‌ بۆ‌‌ رژیمی‌‌ ئێران وسوریه‌‌ وداعه‌‌ش کۆتای‌‌ پێ‌‌هات.

حیزبی‌‌ دێموکراتی‌‌‌ کوردستان‌‌- کومیته‌‌ی‌‌ سوئیس

----------------------------------------------------------------------------------

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 601 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact