. . . .


1 Mar 2015

به شدارى شاندى كوميتەى دانمارک،ی حدک له ڕێوڕەسمى ٣٦ ساڵەی كۆچى دواي


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: ڕۆژى شەممه ڕێكەوتى ٢٨ى فيورييەى ٢٠١٥ى زايينى ناوچەى پارتى دیموكراتى كوردستان له وڵاتى دانمارک، بۆ رێز لێنان و بەرز ڕاگرتنى يادى ٣٦ ساڵەى كۆچى دوايى سەرکردەی نەمری گەلی کورد ژنێڕاڵ مستەفا بارزانى ڕێورەسمێكى یادکردنەوەیان له يەكێک له ساڵۆنەكانى شارى برۆندبىی وڵاتی دانمارک بەڕێوە برد. لەو ڕێوڕەسمە دا کە کۆمەڵێکی زۆر لە کوردانی هەرچوارپارجەی کوردستان، نوێنەرایەتی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی جێگیر لە دانمارک و ئەندام و لایانگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان تێیدا بەشدار بوون، ڕێز لە زیاتر لە نیو سەدە خەبات و تێکۆشانی ئەو ڕێبەرە گەورە و کاریزمای گەلەکەمان دژ بە داگیرکەرانی کوردستان و لە پێناو ئازادی و سەرفرازی گەلی کورد و خاکی کوردستان گیرا. له سه ر بانگهێشتى فەرمى ناوچەى پارتى دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی دانمارک، شاندێكى كوميتەى حيزبی دیموکراتی کوردستان له دانمارک پێکهاتوو له بەڕێزان ڕەحيم خاليدنيژاد بەرپرسى پەيوەندييەكان و خاليد ڕواندوست ئەندامى كوميتەى حيزب لەو وڵاتە، بەشدارى ئەو ڕێوڕەسمە بوون. شايانى باسه کە پەيامى كوميته له لايەن هاوڕێ خاليد ڕەواندوست خويندرايەوه كه تێیدا وێڕاى ئاماژه به گەورەيى و پێگەی بەرز و شۆڕشگێڕى ئەو ڕێبەرە مەزنەى بزوتنەوه ى ڕزگارى خوازى گەلى كورد و ڕۆڵى گرنگ و بەرچاوى له سەركەوتنى شۆڕشى نەتەوەیى كورد له باشورى كوردستان كه بەرهەمەكەى حكومەتى هەرێمى كوردستانه و دەسكەوتێكى پڕ بايەخ و شوێن دانەر له پارچەكانى ديكەى كودستان و دونيا دايه، ڕێز له خەبات و فيداكارى نەمر مەلا مستەفا بارزانى و هەموو شەهيدانى ڕێگاى ڕزگارى كورد و كوردستان گيرا بوو. شاندى حيزب چەپكه گولى رێز و وەفا و ئەمەگ ناسى خستە بەر وێنەی ئەو نەمره و سەری ڕێز و پێزانینیان بۆ هەموو شەهیدانی گەلەکەمان دانەواند. پێویست بە ئاماژەیە کە لە لایەن بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێکخەرانی ئەو ڕیوڕەسمەوە زۆر بە گەرمی پێشوازی لە شاندى حيزب کرا.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- دانمارک

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 380 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact