. . . .


27 Feb 2015

کۆبوونەوەی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان و ئەنجوومەنی بزووتنەو


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ: رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٧ی فێبریواری ٢٠١٥، کۆبوونەوەیەکی دۆستانە لە نێوان هەر دوو هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان و ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆڕان لە بنکەی حیزب پێکهات. لەو دانیشتنە دا کە لە سەر داوای ئەنجومەنی گۆڕان پێکهات بوو، کاروباری پێوەندیدار بە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد لە نۆروێژ و چەندوچۆنی هاوفکری و هاوکاری هێزە کوردییەکان بە گشتی و ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆڕان و حیزبی دێموکرات بە تایبەتی خرایە بەر باس و تاوتوێ کردن. لەو چوارچێوەیە دا هاوکات لەگەڵ خۆشحاڵی دەربرین بۆ ئەو کۆبوونەوەیە لە لایەن هەیئەتی هەردوو لا، جەختیش لە سەر پەیوەندی پتەو و بەردەوام کرایەوە.
لەو دانیشتنە دا هەیئەتی گۆڕان پێکهاتبوو لە بەرێزان: ئاسۆ محەممەد کوردستانی، بەرپرسی ئەنجوومەنی گۆڕان لە نۆروێژ، بە هاورێیەتی دانا سەعید، ئاری بەکر و پشتیوان عەزیز، هەروەها هەیئەتی حیزبی دێموکرات پێکهاتبوو لە بەرێزان: ئەسعەد خزری، بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە نۆروێژ بە هاورێیەتی خوسرەو قادری، ئەبووبەکر قەدیکورد، حەمەدەمین مەعرووفی و عەلی لالە.


بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 630 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact