. . . .


22 Feb 2015

بەرێوەچوونی رێورەسمی ٨ی مارس رۆژی نێونەتەوەیی ژن لە وڵاتی فینلاند


ناوەندی هەواڵ- فینلاند: یەکیەتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستان رۆژی شەممە ٢١-٢-٢٠١٥ لە شاری تورکووی وڵاتی فینلاند رێورەسمی ٨ مارس بەرێوەبرد. بە ئامادەبوونی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان ودوست ولایەنگرانی یەکیەتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستان و ژنانی خەباتکار و ئازادیخواز رێورەسمی ٨ی مارس رۆژی نێونەتەوەیی ژنان بەرێوەچوو. سەرەتای ئەم رێورەسمە بە خوێندنەوەی سرودی نەتەویەتی ئەی رەقیب دەستی پێکرد، کە لەلایەن کۆمەڵیک لە ژنان و کچانەوە پێشکەش کرا. دواتر پاش خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی کوردو کوردستان، رێورەسمەکە بە پەیامی یەکیەتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستان درێژەی کێشا. پەیامی یەکیەتی ژنان بۆ رۆژی نێونەتەوەیی ژن لەلایەن خۆشکە بەهار قادرییەوە پێشکەش کرا و پاشان وەستا رەحمان خالید نژاد پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی بەو بۆنەوەیەوە پێشکەش کرد. بەشێکی دیکەی رێورەسمەکە بریتی بو لە خوێندنەوەی شێعر و پەخشانی تایبەت بەو ڕۆژە کە لە لایەن مامۆستا نزارەوە پێشکەش کرا. دواتر هونەرمەندانی دەنگ خۆش و دەست رەنگین رەحمان حەسەنپوور و سدیق تەپە رەشی بە چەند گۆرانێک نێو ئاخنی بەرنامەکەیان زیاتر رازاندەوە. لە بەشێکی دیکەی رێورەسمەکەدا خاتوو ئامان بێتوشی گۆرانێکی فلکلۆری پێشکەش کرد. برگەیەکی دیکەی بەرنامەکە تەرخان کرابوو بۆ نیشاندانی جل و بەرگی کۆنی ژنانی کوردەواری، کە لای بەشدارانەوە سەرنجێکی زۆری پێدرا.
. برگەی کۆتایی رێورەسمەکە شایی و هەلپەرکێێ بەشداربوانی رێورەسمی ٨ ی مارس رۆژی نێونەتەوەی ژنان بوو کە لە لایەن هونەرمەندان رەحمان حەسەنپوور و سدیق تەپە رەشی ئاهەنگەکە زیاتر رازێندرایەوە.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 673 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact