. . . .


20 Feb 2015

دیداری هەیئەتێکی بەشی پەیوەندییەکانی حدک له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تێکی ر?


ناوەندی هەواڵ- بلژیک: رۆژی پێنجشه‌ممه رێکه‌وتی ١٩ی فوریه ٢٠١٥ هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان که له هاورێیان گوڵاله شه‌ڕه‌فکه‌ندی و کاوه ئاهه‌نگه‌ری ئه‌ندامانی کومیته‌ ناوه‌ندی حدک پێک هاتبوو له‌گه‌ڵ ' ڤیڤیانه ته‌یتڵ‌باوم' سه‌رۆک و ' ژوانا مه‌یکۆک' سکرتێری گشتی رێکخراوی لابی ژنانی ئوروپا دیداریان پێک هێنا. له سه‌ره‌تای ئه‌م دیداره‌دا هاورێ کاوه ئاهه‌نگه‌ری کورته باسێکی سه‌باره‌ت به حیزبی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان ئاراسته‌ی هه‌یئه‌تی خانه‌خوێ کرد ودواتر هاورێ گوڵاڵه شه‌ڕه‌فکه‌ندی په‌رژایه سه‌ر خه‌باتی ژنانی کورد له ئێران و باسێکی سه‌باره‌ت به مێژووی یه‌کێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان و شێواز و چارتی رێکخراوه‌یی یه‌کێتی و هه‌روه‌ها دۆخی ژنانی کورد له ئێران و دیاسپۆرادا پێشکه‌ش کرد.
دواتر ڤیڤانه ته‌یتڵ‌باوم و ژوانا مه‌یکۆک سه‌باره‌ت به رێکخراوی لابی ژنانی ئوروپا و مه‌ترسییه‌کانی سه‌ر ژنان له وڵاتانی نائازاد به گشتی و بنئاژۆیی دینی به تایبه‌ت، چۆنێتی خه‌بات و مێژووی تێکۆشانی رێکخراوه‌که‌یان باس کرد. له درێژه‌داهه‌یئه‌تی خانه‌خوێ ته‌ئکیدی له سه‌ر بوونی کێشه‌ی هاوبه‌شی نێوان ژنانی جیهان و زه‌رووره‌تی هاوکاری و هاوپێوه‌ندی هه‌موو ژنانی چالاکی ئوروپایی و وڵاتانی دیکه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌‌وه به‌رامبه‌ر به تووندوتیژی به دژی ژنان و هه‌ڵاواردن و کۆسپ و کێشه‌کانی به‌رده‌م ژنانی جیهان به گشتی و ژنانی وڵاتانی پێشنه‌که‌وته و نائازاد به تایبه‌تی کرد.
ته‌وه‌رێکی دیکه‌‌ی باسه‌کان ته‌رخان کرا به چۆنێتی هاوکاری نێوان یه‌کێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان و رێکخراوی لابی ژنانی ئوروپایی که له‌م پێوه‌ندییه‌دا هه‌ردووک لا تێبینی و پێشنیاری خۆیان هێنایه به‌رباس.
شایانی باسه که ئه‌م دیداره له ئۆفیسی رێکخراوی لابی ژنانی ئوروپایی له بروکسێل پێته‌ختی یه‌کێتی ئوروپا پێکهات و کات‌ژمێرێک و نیوی خایاند.

کۆمسیۆنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی حدک
jnan-hdk-eu.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 706 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact