. . . .


17 Feb 2015

بەشداریی هەیئەتێکی کۆمیتەی سوئێدی حدک لە سمیناری سەرۆکی پاڕلمانی ه


ناوەندی هەواڵ- سوید: کاتژمێر ١٨ی دوانیوەڕۆی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٧ی ڕێبەندان، سمینارێک لە لایەن فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان، بۆ سەرۆکی پاڕلمانی هەرێمی کوردستان و وەفدی هاوڕێی لەگەڵ رەوەندی کوردی لە سوئێد پێکهات.
سمینارەکە لە دامەزراوەی '' ئا، بێ، ئێف'' لە ناوەندی شاری ستۆکهۆڵم پێکهات و ژومارەیەکی بەرچاو لە کوردانی ئەم وڵاتە بەشداری بوون.
سمینارەکە بە خولەکێک بێدەنگیی بۆ یادی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد و دواتر وتاری بەرپرسی فیدراسیۆن و پاشان کۆمیتەی هاوکاریی هێزەکوردستانییەکان سەبارەت بە سەفەری هەیئەتی پاڕلمانی هەرێمی کوردستان و بەخێر هێنانیان خوێندرایەوە.
پاشان بەڕیز سەرۆکی پارڵمانی کوردستان بەڕێز، یۆسف محەمەد سەدیق لە وتارەکەیدا ئامانجی سەفەرەکەیانی بۆ وڵاتانی ئوروپایی باسکرد و گوتی مەبەستمان لەو سەفەرە دەستەبەرکردنی یارمەتی و پشتگیری زیاتری وڵاتانی دنیایە بۆ مەسەلەی کورد و ئەو بارودۆخەی دوای شەڕی داعش بەسەر کورد دا هاتووە. ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە ئەوان دەیانهەوێ هاوکاری و هاوئاهەنگیی زیاتر لە نێوان پاەرلەمان و حکومەتی هەڕیمی کوردستان و رەوەندی کوردی لە وڵاتانی دەرەوەی کوردستان پێکبێنن و کەلک لە تواناییەکانی کوردانی دەرەوەی وڵات وەرگرن.
لە دواین بەشی سمینارەکەدا بەشداران پرسیار و تێبینییەکانی خۆیان لەگەڵ وەفدی پاڕلمانی هەرێمی کوردستان باسکرد و وەڵامیان وەرگرتەوە.
هەیئەتێکی کۆمیتەی سوئێدی حیزبی دێموکراتی کوردستان کە بە رەسمی لە لایەن پێکهێنەرانی سمینارەکەوە بانگهێشت کرابوون بەشداری سمینارەکە بوون.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 548 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact