. . . .


10 Feb 2015

بەڕێوەچوونی سمینارێکی سیاسی لە ژێر ناوی (خه‌سارناسی لیکدابرانی هیز


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: رۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ ڕێکەوتی ٨ی فێورییەی ٢٠١٥ی زایینی، له‌ شاری ئاڵبۆرگ،ی وه‌ڵاتی دانمارک ، ماڵی کورد سمیناریکی سیاسی له‌ ژیر ناوی (خه‌سارناسی لیکدابرانی هیزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به ‌تایبه‌تی حیزبی دیموکرات به‌ هه‌ر دوو باڵی )، بۆ هه‌ر به‌ریزان ئه‌حمه‌د لبادی و عبدووڵڵا حیجاب پێک هێنا. سمیناره‌که‌ له‌ دوو پانیل پێک هاتبوو، له‌ پانیلی یه‌که‌م دا به‌رێز عبدووڵڵا حیجاب ڕوانگه‌ و بۆچوونی خۆی بۆ به‌شداران باس کرد.
بەڕێزیان بە شێوەیەکی گشتی باسی لە قەیرانەکانی جودا بوونەوەی ناو حیزبی دێموکرات کرد و وتی کە پێویستە لە ناو حیزبی دێموکرات دێموکراسی ناوخۆیی حیزبی بەهێزتر بکرێ و لە هەمان کات‌دا پەرە بە کولتووری یەکتر قەبووڵ کردن بدەین. لە لایەکی دیکەوە بەڕێزیان ئاماژەی بۆ بە فیڕۆ چوونی وزەی دێموکرات لەو هەشت ساڵەدا و بەربەرەکانی یەکتری لە جیاتی کۆماری ئێسلامی کرد و دڵخۆش بوو کە ئەمڕۆ بەدەنە و ڕێبەرایەتی هەر دووک لا بەو قەناعەتە گەیشتوون کە حیزبی دێموکراتی یەکگرتوو دەتوانێت لە داهاتوودا پێگەی بزووتنەوەی سیاسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌دا بەهێزتر بکات و کاریگەری خۆی هەبێت لە ناو هاوکێشە سیاسییەکانی ئەوڕۆ و داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە کۆتایی پانێلی یەکەم لە لایان عەبدوڵڵا مەحموودیان وەکوو بەڕێوەبەری سمینارەکە پەیامی کەمپەینی ١ی بەفرانبار کە بەم بۆنەوە بۆ ماڵی کورد ناردرابوو خویندرایەو و له‌ په‌یامه‌که‌دا خۆشحالی خۆیان به‌ پێک هێنانی ئه‌م سمیناره‌ ده‌ربریبوو و هیوای به‌ ئه‌نجام گه‌یشتنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی خواستبوو که‌ دڵسۆزان و ئه‌وێندارانی جووڵانه‌وی کورد و حیزبی دیموکرات بۆی تێده‌کۆشن.
لە بەشی دووهەمی سمینارەکەدا کاک ئەحمەدی لبادی لە سەرەتای باسەکەدا یەکێک لە هۆکارەکانی لێک‌دابڕانی ناو هێز و لایەنە سیاسییەکان و بەتایبەتی حیزبی دێموکراتی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە لە ئاکامی ئاڵوگۆڕەکانی ئەمڕۆی جیهان و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ناو هەرکام لەو هێزو لایەنانەدا کۆمەڵێک پرسیار دروست بووە کە هەتا ئێستاش بێ وڵام ماونەتەوە هەر ئەوەش وایکردووە کە تێروانینی جیاواز لە بەڕێوە بەری حیزبە سیاسییەکان بێتە کایەوە. لە بەشێکی دیکەی باسەکەدا بەڕێز لبادی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هێز و لایەنە سیاسییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەیانتوانیوە خوێندنەوەیەکی نۆێیان بۆ نەوەی نوێی کۆمەڵگای کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌دا هەبێ که‌ ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی کوردستان وه‌ک خه‌ڵکی 30 ساڵ پێش ئێستا نییه‌ و خه‌ڵک ئاگایه‌ و ڕاده‌ی خوێنده‌واری چۆته‌ سه‌ر و به‌شداری ژنان له‌ پرسگه‌لی جووڵانه‌وه‌ی کورد به‌گشتی وهیزه‌ شۆڕشگیره‌کان دا ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت که‌ نه‌مانتووانیوه‌ وه‌ڵامده‌ر بین.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە با هەموومان ئەو پرسیارە لە خۆمان بکەین بزانین لە ئاکامی ئەو لێکدابرانانەدا، ئێمە وەکوو هەر دوولای دێموکرات چ قازانجێکمان کردووە؟ بزووتنەوەی سیاسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە چ نوقتەیەک گەیشتووە؟
لە کۆتایی باسەکە دا نۆرە درا بە بەشداربووان، کە بە پرسیار وتێبینییەکانیان سمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد .
شایانی ئاماژه‌ پێ کردنه‌ که‌ به‌شێکی زۆر له‌ ئه‌ندامانی هه‌ر دوو به‌شی دیموکرات ئاماده‌ی سمیناره‌که‌ بوون.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- دانمارک

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 597 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact