. . . .


8 Feb 2015

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی دانمارکی حدک لە سیمیناری ساڵ یادی دامەزرا


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 8ی فێوررییەی 2015ی زایینی، هەیئەتێکی کومیتەی دانمارکی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرستی هاوڕێ رەحیم خالیدنژاد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزب لە وڵاتە، لە سەر بانگهێشتی فەرمی کومیتەی کۆمەڵە زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە دانمارک، بەشداریان لە سیمینارێک دا کرد کە بە بۆنەی ٤٥ی سالەی دامەرزانی ئەو ڕێکخراوەیەوە بۆ سکرتێری گشتی کۆمەڵە بەرێز عومەر ئیلخانیزادە ڕێکخرابوو.
هەئیەتی حیزبی زۆر بە گەرمی لە لایەن هاوڕێیانی کۆمەلەوە پێشوازیان لێکرا و پەیامی پیرۆزبای کومیتەی حیزب و چەپکە گوڵی ڕیزلێنانیان پێشکەشی بەڕیوەبەرانی سیمینارەکە کرد.
پێویست بە ئاماژەیە کە جگە لە هیئەتی کومیتەی دانمارک، کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندام و لایانگرانی حیزب لەو وڵاتە، بەشداری ئەو سمینارە بوون.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- دانمارک

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 483 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact