. . . .


8 Feb 2015

بەشداری هەیئەتێکی نوێنەرایەتی حدک لە کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی شەهیدان??


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٨ی فێوریەی ٢٠١٥ کاتژمێری ٤ بۆ ٦ی ئێوارە، ناوەندی دەرەوەی یەکیتی نیشتمانی کوردستان لە بریتانیا، کۆرێکی رێزلێنانی بۆ تازەترین فەرماندە و پێشـمەرگە شەهیدەکانی بەرگری لە خاکی پیرۆزی کوردستان، کە لەو هێرشانەی دوایی تاقمی تێرۆریستی داعش، دوژمنانی کورد و کوردستان، گیانی ئازیزی خۆیان بەخت کرد لە مەلبەندی رۆشنبییری کورد لە لەندەن رێكخست.
ئەم کۆرە سەرەتا بە چەند ئایەت لەقورئانی پیرۆز و دوای بە دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد. پاشان نوێنەری حیزب و ڕێکخراوە بەشداربووەکان پەیامی هاوخەمی و پشتگیری خۆیان بۆ حکومەت و گەلی کوردستان پێشکەش کرد.
هەیئەتێکی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان کە بۆ ئەم کۆرە بانگێشتن کرابوو، بەسەرپەرستی بەرێز کاک مەولوود سوارە ئەندامی رێبەری حیزب و کاک ئاوات عبداللەزادە بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە سوانزی (وێلس) و ئامانج عبداللەزادە، بەشداری کۆرەیادە بوون و چەپکە گوڵی ڕێزلێنانیان خستە بەردەم وێنە ئەو شەهیدە لەخۆبووردووانە. پێویست بە ئاماژەیە کە پەیامی هاوخەمی حیزب دیموکراتی کوردستان لە لایەن بەڕیز مەولوود سوارە نوێنەری حیزب لە وڵاتی بریتانیا پێشکەش کرا.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان- بریتانیا
ئەوەش دەقی پەیامی نوێنەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە بریتانیایە کە لەو کۆڕە دا خوێندرایەوە:
بەرێزان ناوەندی دەرەوەی یەکیتی نیشتمانی کوردستان لە بریتانیا.
میوانانی بەریز
خوشک و برایانی خۆشەویست

بەرێزان بەر لە هەموو شتێک بە بۆنەی شەهید بوونی سەرجەم شەهیدانی هێرشەکانی داعش بۆسەر کوردستان و هەروەها شەهید بوونی پۆلیک لە کادر و پێشمەرگە و فەرماندە بەوەجەکانی کوردستان پر بە دل سەرەخۆشیتان لێدەکەین و خۆمان لە خەم و پەژارەتاندا بە شەریک بەشدار دەزانین.

بەرێزان هاوریانی بەشدار لە پرسەی ماتەمینی شەهیدانی رێگای ئازادی و سەربەرزی کوردستان.

هەروەک دەزانن دوژمنانی کورد و کوردستان چاوی دیتنی کوردستانیکی ئازاد و سەربەستیان نیە و هەرجارەی بە شێوازیک کۆسپ و تەگەرە دەخەنە سەر رێگای گەشە سەندنی ولاتەکەمان. راستەوخۆ و ناراستەوخۆ دەست لە کار و باری نیوخۆی هەریم وەردەدەن. ڕۆژیک بە هێرشکردنی چەکداری و ڕۆژێک بە داخستنی سنوورەکان و ڕۆژیک بە برینی مەعاش و ڕۆژێکیش بە دنەدانی تاقمێک مرۆڤی خودا نەناس بە نێووی داعش، دەیانهەوی کورد و سەرکردایەتیەکەی لە گەیشتن بە ماف و داوخۆازیە رەواکانی پاش گەز بکەنەوە.

بەلام بوونی هیزی پێشمەرگە و رۆلە ئازاو بە ئەمەکەکانی نیشتیمانەکەمان کە هەردەم ئازایانە بۆ بەربەرەکانی دەگەل دوژمنان سینگیان دەکەنە قەلغانی پاراستنی ئاو و خاکی ولات هەموو پیلانی نەیارانیان بە خۆینی سووری خۆیان پوچەل دەکەنەوە.

دۆستانی بەرێز!

ئەگەر دوای لە نیوچونی حکومەتی حیزبی بەعس لە سالی ٢٠٠٣دا مالی خۆمان باشتر رێکخستبا بۆ بەرنگاربونەوە دەگەل دوژمنای ئیقلمی، خاوەن گوتار وتاری هاوبەش باین و لەبەرانبەر دەستتیوەردانی دەرەکی سیاسەتێکی ژیرانەترمان رەجاوو کردبا، بێ شک ئیستا تووشی ئەو هەموە خەسارە مەزنە نەدەبوین. بەوحالەش ویرای هەموو نەهامەتیەکان، کورد توانیوەیەتی دام و دەزگا شەرعیەکانی خۆی وەک پارڵمان و دەزگای دادپەرەری و دابینکردنی ئاسایش و ئەمنیەت بەهیزتر و ریکتر بکات. بۆ گەیشتن بە ئامانجە گشتیکانمان پیویستی زیاترمان بە ووتار و کردەوەو ریکخستنی زیاتری مالی خۆمان هەیە. حکومەتی بنکە فراوان کوردی کە وینەی لە باری دیمۆکراسیەوە لە ناوجەکەدا کەمە دەبێ تێبکۆشێ هیزی پێشمەرگەی کوردستان کە ئێستا وەک هیزی مارێنزی ئەمریکایی و هاوپەیمانان حیسابی بۆ دەکری باشتر رێك بخین. پێویستە بە کۆدەنگی زیاترەوە لەسەر ویست و داخوازیەکانمان لە حکومەتی ناوەندی بەغدا بەپێی یاسای بنەرەتی عیراق لە حکومەتی عیبادی دا پێ دابگرینەوە.

گرینگی زیاتر بدەین بە ناوچە ناکۆکیە لەسەرەکان کە بست بە بستی بە خۆینی هیزی پێشمەرگە و رۆلەی کورد گیراونەتەوە وەك گلێنەی چاو بیان پارێزین.

لەو هەلومەرجە ناسکەدا ئەرکی هەریمی کوردستان و بەرپرسایەتیەکەی سەبارەت بە جولانەوەی کورد لە هەمووکاتێک ناسکتر و گرینگترە. هەربۆیە کورد لەبەشەکانی تر کوردستان بە چاوێکی پڕ لە هیواوە دەروانە هەلس و کەوتەکانی هەریم و سەرکەوتن و شكان و ئازارەکانی بە ئیی خۆیان دەزانن.

بەرێزان:
ئیمە وەک نوێنەرایەتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لە ولاتی بریتانیا دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە بە هۆی خەبات و تێکۆشانی بی وچانی رۆلەکانی ئەم بەشە ناسناوی پێشمەرگە لە لایەن کۆر و کۆمەلی نیونەتەوەیەوە بە ئەرینی ناسراوە و لە هەمانکاتدا سرنج و بیرورای هاوپیەمانان بۆ دۆزی رەوای کورد رابکێشێت لە هێزو توانای ئەوان لەدژی تروریزمی نێونەتەوەی کەلک وەربگرێ هەربۆیە چاوەروانیشمان لە حکومەتی هەریم و هیزەکانی بەشدار لە دەستەلاتدا هەیە بە پیی ئەم قورسایەشیان لە دیپلۆماسی و لە کۆر و کۆبونەوەکانی نیونەتەوەی دا لە دژی دیاردەی ترۆریستی بە هیز و بە توانای زیاترەوە بەشداری بکەن. لە هەمان کات دا بۆ جارێکی دیکە لەرێگای ئێوەی بەرێزەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پێشـمەرگە و سەرکرایەتی یەکیەتی نیشتیمانی و هەموو هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بنەمالەی سەربەرزی شەهیدان
دەکەین.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا
٨ی فێوریەی ٢٠١٥
sarxoshi-2-2015ynk.jpg
sarxoshi-2015.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 794 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact