. . . .


8 Feb 2015

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک دژ بە ٣٦ ساڵ تەمەنی پڕ لە شوورەیی کۆماری ئ?


ناوەندی هەواڵ- سویس: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٧ فوریەی‌‌ ٢٠١٥، له‌‌ سه‌‌ر بانگەوازی‌‌‌ چه‌‌ند لایه‌‌نی‌‌ سیاسی‌‌ کوردستانی‌‌ وئێرانی‌‌‌، خۆ‌‌ پیشاندانێک بە مەبەستی ئیدانە کردنی ۳٦ساڵ تەمەنی پڕ لە شورەیی و جنایەتی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران له‌‌ یه‌‌کێک له‌‌ گۆڕە‌پانه‌‌کانی‌‌ شاری‌‌ بێرن،ی‌‌ پایتەختی‌‌ وڵاتی‌‌‌ سوئیس به‌‌ رێوه‌‌ چوو. لەم خۆبیشاندانە دا کە لەژێر سەرمای چەند پلەی ژێرسفردا بەڕێوەچوو، دەیان کەس لە کوردستانیان، ئیڕانیان، ئەندامان و دۆست ولایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی تێدا بەشدار بوون. چەندین دروشم و پلاکارت و وێنە کە جنایەتەکانی ڕێژیمی ئاخوندیان نمایش دەکرد بەرز کرانەوە. هەروەها داخوازی نامەی خۆپیشاندەران بەزمانی ئەڵمانی بڵاو کرایەوە، چەندین وتار و پەیام بۆ سەرکۆنە و شەرمەزارکردنی ۳٦ ساڵ تەمەنی پڕ شوورەیی و جنایەتی ئەو ڕێژیمە خوێندرانەوە. له‌‌ لایه‌‌ن‌‌ هاوڕێ چەکۆ‌‌ ئیبراهیمیان‌‌ ئەندامی کۆمیتەی سوئیسی حیزبی دێموکراتی کوردستان وتارێک سەبارەت بە تەمەنی پڕ جنایەتی ڕێژیم و هەل ومەرجی ئێستای خەباتی گەلانی ئێران بەتایبەتی گەلی کورد و حیزبی دێموکرات وتارێکی بەهەردووک زمانی کوردی و فارسی پێشکەش کرا. بەڕێز ئیبڕاهیمیان لە وتارەکەی دا باسی لە هاوخه‌‌باتی‌‌ نه‌‌ته‌‌وه‌‌کانی‌‌ ژێرده‌‌ستی‌‌ ئێرانی‌‌ ورێکخراوه‌‌ سیاسیە‌کان کردبوو و وەک‌‌ یه‌‌کێک له‌‌ ئامانجەکانی حیزبی‌‌ دێموکراتی‌‌ کوردستان هێنابوویە بەرباس. ناوبراو ئاوردانه‌‌وه‌‌ به‌‌ چالاکی‌‌ چەکدارانە لە‌‌ کوردستان و پشتیوانی لە پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی وه‌‌ک ئه‌‌رکی‌‌ هه‌‌میشه‌‌ی‌‌ حیزبی‌‌ دێمۆکراتی‌‌ کوردستان دایە قەلەم و ئاماژەی بەوە دا کە سه‌‌رایی‌‌ هه‌‌موو که‌‌ند وکۆسپه‌‌کان‌‌ تاقانه‌‌ حیزبی‌‌ ئه‌‌م گۆرپانه‌‌یه‌‌، پاشان‌‌ په‌‌یامی‌‌ یەکیەتی لاوانی دێمۆکراتی‌‌ رۆژهه‌‌ڵات بۆ‌‌ پشتگیری له‌‌ خۆ‌‌ پیشاندانه‌‌که‌‌ له‌‌ لایه‌‌ن به‌‌رپرسی‌‌ ئەو یەکیەتیە ئاریا جه‌‌بارپوور پێشکه‌‌ش کرا. چەندین ڕێکخراو و حیزبی دیکە کە بەشداری خۆپیشاندانەکە بوون پەیامیان پێشکەش کرد، کە په‌‌یامی‌‌ کانوون دێموکراتیکی پەنابەران ‌‌له‌‌ لایه‌‌ن دوکتورمه‌‌جید موشه‌‌یدیەوە خوێندرایەوە. هەروەها لە درێژەی ئەم خۆپیشاندانەدا چەندین پەیامی دیکەی لایەنە بەشدارەکان پێشکەش کرا.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- سویس

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 553 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact