. . . .


4 Feb 2015

بەشدارى هەيئەتێكى كوميتەى دانماركى حيزبى دیموكراتى كوردستان له كۆ


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: کوميتەی ڕێكخستنەكانى يەكيەتى نيشتمانى کوردستان له دانمارک، ڕۆژى چوار شەممه ڕێكەوتى ٤ى فێوریەی ٢٠١٥ ى زايينى، کۆڕێکی پرسە و سەرەخۆشی به مەبەستى ڕێزلينان له شەهيدانى پێشمەرگەى كوردستان، به تايبەت شەهيدانى ئەو دواييانەى بەرەكانى شەڕ لەگەڵ شەمشەمه كوێرەكانى تاريكى پەرستى داعش، شەهيدان ليوا حوسين مەنسور و عەميد شێركۆ فاتح شوانى وپۆلێک له هاورێيانيان، به ئاماده بوونى بنەماله وخزم و كەسانى شەهيد ليوا حوسين وبه شدارى ڕێژەیەکی بەرچاو له كوردانى هەر چوار پارچەى كوردستان و نوێنەر و بەرپرسانى حيزب و ڕێكخراو و كەسايەتى ولايەنه سياسي و کۆمەڵايەتيەكان بەڕێوە برد.
هه يئەتێكى کومیتەی حيزبى دیموكراتى كوردستان له دانمارک به سه رپه رشتى هاوڕێ ڕەحيم خاليد نيژاد،
بەرپرسى پەيوەندييەكانى کوميته، له کۆڕەكه دا بەشدار بوون و پەيامى پرسه و سەرەخؤشى وهاوخەمى ئەندامانى حيزبی دیموكراتى كوردستان له دانماركيان پێشکەشى هەڤاڵانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بنەماڵەی ئەو شەهیدانە و هەموو کوردانی باشووری کوردستان کرد. پێویست بە ئاماژەیە کە هەیئەتی حیزبمان لە لایەن ڕێکخرانی کۆڕی پرسە و سەرەخۆشییەکەوە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.

كوميتەى حيزبى دیموكراتى كوردستان- دانمارک

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 497 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact