. . . .


2 Feb 2015

چاوپێکەوتنی بەرپرسی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کومیتەی نۆ??


ناوەندی هەواڵ_ نۆروێژ: لە میانەی سمینارێکی ٢ رۆژە، واتا رێکەوتی ٣٠ و ٣١ی ژانوییە کە لە لایەنی حیزبی دێموکرات مەسیحی نۆروێژ سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی نۆروێژ رێکخرابوو، لە سەر بابەت گەلی جۆراوجۆری پێوەندیدار بە دنیای ئەمرۆ و بەتایبەتی مەسەلەی تێرۆریزم و دروست بوونی گرووپە ئیسلامییەکانی وەک داعش لە سوریا و عێراق و بوکوحەرام لە ئافریقا و هتد، بە بەشداری وەزیری دەرەوەی نۆروێژ لە ئۆسڵۆ بەرێوەچوو. لەو سمینارە دوو رۆژەیە دا هاورێ ناسر قادرپوور، بەرپرسی بەشی پێوەندییە بیانێ کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نۆروێژ بەشداری ئەو سمینارە بوو و لەگەڵ زۆر لە کەسایەتیە سیاسی و حیزبیەکانی وڵاتی نۆروێژ دیدارو چاوپێکەوتنی هەبووە و سەبارەت بە پرسی کورد و بە تایبەتی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاڵوگۆری بیرورایان کردووە. یەک لەو دیدارانە دەگەڵ بەرێز " بۆرگە برێندە" وەزیری دەرەوەی نۆروێژ بوو کە لەو دیدارە دا نوێنەری حیزب چەند خاڵی گرینگی وەک مەسەلەی مافی مرۆڤ لە ئێران بەگشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی باس کرد. هەروەها باسێکی لە سەر بارودۆخی زیندانیانی سیاسی کورد و مانگرتنی ئەم دوایانەی زیندانیانی سیاسی کوردی زیندانی ورمێ کرد. لە کۆتایی دیدارەکەی دا بەرێز قادرپوور باسی لە پێوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نۆروێژ لەگەڵ حیزبی راستی نۆروێژ کە ئێستا حکومەتیان بە دەستەوەیەو وەزیری دەرەوەش ئەندامی بەرزی ئەو حیزبەیە، هێنایە گۆڕ. بەرێز وەزیری دەرەوەی نۆروێژ وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو زانیارییانە، هیوای خواست کە لە داهاتوو دا هەوڵ بدرێ هەردووک حیزب زیاتر دانیشتن و دیداریان هەبێ.
2222222222222.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 658 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact