. . . .


26 Jan 2015

لە شاری یۆتێبۆری سوید، ڕێز لە ٦٩هەمین ساڵەوەگەڕی دامەزرانی کۆماری ?


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ژانوییەی ٢٠١٥ی زایینی، ئەنجومەنی کٶمەڵە کوردییەکان لە ڕۆژئاوای یوتەلاند لە وڵاتی سوید، ڕێوەسمێکی بۆ ڕێز گرتن لە یادی 2ی ڕێبەندان 69هەمین ساڵیادی دامەزرانی کۆماری کوردستان پێکهێنا.
ڕیێوڕەسمەکە بە بەشداری جەماوەرێکی زۆر لە ڕەوەندی کوردی لە شاری یوتوبوری و دەوروبەری و هەروەها بەشکی زۆر لە هێزە کوردستانیەکان بەڕێوە چوو.
بەرنامەکە کاتژمێر حەوتی ئێوارە بە سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و دەقیقەیەک بێ دەنگی بۆ ڕێز گرتن لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.
دوابەدوای ئەوەدا پەیامی ئەنجومەنی کۆمەڵە کوردییەکان لە ڕۆژئاوای یوتەلاند لە لایەن کەریم حوسینی ئەندامی ئەنجومەن پێشکەش کرا .
پاشان پەیامی ئەنجومەن بە زمانی سویدی لە لایەن سۆما حوسینی کچە لاوی کوردی دانیشتوی یوتوبوری خوێندرایەوە.
لە بەشێکی دیکە ئەو سمینارە دا بەڕێز مەریوان نەستانی، باسێکی تێروتەسەلی سەبارەت بە کۆماری کوردستان و فەلسەفەی درووست بوونی ئەو کۆمارە و پێگە و جێگە و کارتێکەری کۆماری لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە هەتا ئەمڕۆ پێشکەش کرد. بەڕێز نەستانی لە بەشیکی دیکە وتەکانی دا ئاوڕێکی لە فاکتەرەکانی دامەزرانی کۆمار لەو سەردەمە دا دایەوە و باسەکەی بە دۆخی سیاسی ئێستای جیهان و ناوچەکە و کوردستانەوە گرێ دایەوە.
بەشی هونەر و گۆرانی بە دەنگی خۆش و زوڵالی کاک خالید یوسفی دەستی پێکرد ، لەم بەشدا هونەرمەندان فیگان و بەهار ، کاک فەریبورز کەرەمی ، فەرزین هەورامی و کەیهان کرماشانی هونەر نماییان کرد و بوونە هۆی زیاتر ڕازاندنەوەی ڕێوڕەسمەکەمان. گۆرانی و هەڵپەڕکی تا درەنگانێکی شەو بەردەوام بوو.
پێویست بە ئاماژەیە کە لەم بۆنە پیرۆززەدا هونەرمەندان بە خۆبەخش بەشدار بوون، کە بە پێویستی ئەزانین لێرەوە سپاس و دەست خۆشیان لێ بکەین بۆ ئەو هەستە بەرزە نەتەوەییە .

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 626 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact