. . . .


13 Jan 2015

بەشداریی وەفدێکی ح د ک لە کۆبوونەوەیەکی بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسی ???


ناوەندی هەواڵ- سوید: رۆژی ٢٢ی بەفرانباریی ١٣٩٣ی هەتاویی بەرانبەر بە ١٢ی ژانویەی ٢٠١٥ی زایینی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سوئێد کۆبوونەوەیەکی بۆ بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسی نووسینگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە '' گراند هوتێلی'' ستۆکهۆڵم پێکهێنا.
لەو کۆبوونەوەیەدا نوێنەری زۆر حیزب و رێکخراو و کۆمەڵە و هەروەها ژومارەیەک کەسایەتی سیاسی بەشدار بوون و لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانیشەوە بەڕێزان: حەمەدەمین رەشیدی، محێدین شەریفزادە و محەمەدی ئیسماعیلی بەشدار بوون.
بەڕێز فەلاح مستەفا بە وردیی باسی سەفەر و دیدار و کۆبوونەوەکانی خۆی و وەفدی یاوەری بۆ وڵاتانی دەرەوە بەگشتیی و ولاتی ئەمریکا بە تایبەتیی کرد و روانینی ئەمریکای سەبارەت بە هەرێمی کوردستان روونکردەوە و رایگەیاند کە هەڵوێستی ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دیکە دوای هێرشی '' داعش'' بۆ سەر کوردستان ئاڵوگۆڕی ئەرێنیی بەسەردا هاتووە.
لە پشوویەکی کۆبوونەوەکەدا وەفدی حیزب بەگەرمیی بەخێرهاتنی رێزدار فەلاح مستەفا و وەفدی یاوەریان کرد و دیداریان لەگەڵ هێندێک کەسایەتی و لایەنی سیاسی نوێ کردەوە.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید
falah-mostafa-hdk-2.JPG

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 495 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact