. . . .


11 Aug 2009

ڕاپۆرتێک لە کارو چالاکییەکانی بەرپرسی دەرەوەی وڵاتی حدک لە واشنگتۆ?


ناوه‌ندی هه‌واڵ: به‌ڕێز مستەفا شڵماشی ئەندامی دەفتەری سیاسییی و بەرپرسی کومیتەی بەرێوەبەریی حیزب لە دەرەوەی وڵات، لە ڕۆژانی 1 تا 9 ی ئاگۆستی 2009 سەردانێکی تەشکیلاتی و سیاسی بۆ واشنگتۆن پێتەختی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد. ئەو سەردانە کە پتر بە مەبەستی چالاکتر کردنی تەشکیلات و نوێنەرایەتی حیزب، یارمەتیدان بە لۆبیی کوردی بە گشتی و بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی و پێکهێنانی پەیوەندی نێوان چالاکانی کورد و نەتەوە ژێردەستەکانی دیکەی ئێران بۆ جیهەتدان بە ئاڵوگۆڕەکانی ئێران بەرەو بنیاتنانی ئێرانێکی فیدڕال لە دوای ڕژیمی ئاخوندی بو، ئەم چالاکییە گرنگانەی خوارەوەی تێدا ئەنجام درا:

1 . ڕۆژی 1 - 8 - 2009 لە کۆبونەوەیەکی گرنگ و پڕ بایەخ دا کە بە بەشداری هەر یەک لە بە ڕێزان مستەفا شڵماشی ئەندامی دەفتەری سیاسی حدک، کامران باڵنور بەرپرسی پەیوەندییەکانی حدک لە ئەمریکا، دوکتور موڕتەزا ئەسفەندیاری چالاکی سیاسی لە ئەمریکا، دوکتور که‌ریم عه‌بدیان چالاکی عەڕەبی ئێرانی لە ئەمریکا، دوکتور محه‌ممه‌د حوسێنی حوسێنپور چالاکی بلوچی ئێرانی لە ئەمریکا و دوکتور مه‌حمود عه‌لی چیهره‌گانی چالاکی ئازەریی ئێرانی لە ئەمریکا، پێکهات. لەو کۆبونەوەیەدا کە زیاتر لە 4 سەعاتی خایاند، باس لە کارکردن بۆ ئه‌وله‌ویه‌ت دان به‌ پرسی نه‌ته‌وه‌ ژێرده‌سته‌کانی ئێران کرا تا دەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کۆنگرێسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، مێدیاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و بەتایبەت بەشی فارسی دەنگوڕەنگی ئەمریکا بهێنرێنە سەر ئەو باوەڕەی کە گرنگترین مەسەلەی ئێران، مەسەلەی چارەسەر نەکراوی نەتەوە ژێردەستەکانی ئێرانە و تا ئەو مەسەلەیە چارەسەر نەکرێ، گیروگرفتەکانی ئێران چارەسەر ناکرێن. هەر لەو پەیوەندییە دا بڕیاردرا کە لە سەر سیستمی فیدڕاڵی بۆ ئێرانی داهاتو کار بکرێ، فیدڕالییەک کە لە سەر بناغەی پێکهاتەی نەتەوەیی و نێشتمانی نەتەوەکانی ئێران دامەزرابێ. باس لەوە کرا کە پڕۆژەیەکی درێژخایەن بە هاوکاری هەمو هێز و لایەنەکانی ئێرانی فرەنەتەوە دەست پێبکا. حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پشتگیری ئەو کەسایەتی و هێزانەی چالاک لە واشنگتۆن بکا لە پێناوی بەڕێوەبردنی لۆبییەکی بەهێز لە کۆنگرێسی ئەمریکا و ناوەندەکانی دیکە بۆ پڕۆژەی ناساندنی ئێرانی فرەنەتەوە و چەسپاندنی سیستمی فیدڕالی لە داهاتوی ئێران دا. هەر لەو کۆبونەوەیە دا بڕیاردرا کە زەمینە خۆش بکرێ بۆ پێکهێنانی پانێلێکی سیاسی لە کۆنگرێسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا و ئەو کەسایەتی و لایەنانەی لە کۆبونەوەکەدا بوون پێکەوە هاوکاری بکەن بۆ ئامادەکردنی ئەو پانێلەو چالاکی دیکە و هەروەها بۆ پەیوەندی گرتن لە گەڵ حیزب و ڕێکخراو و کەسایەتییەکانی دیکەی نەتەوەکانی ئێران لە واشنگتۆن. بۆ ئەوەی هەمو وێکڕاو بە هاوکاری یەکتر هەوڵ بدەن مەسەلەی فرەنەتەوە بوونی ئێران بناسێنن و کارێک بکەن کە ئاڵوگۆڕەکان بە ئاراستەی چارەسەرکردنی گرفتی نەتەوەکان لە ئێران دا بڕوا.

2 . لە کۆبونەوەیەکی تەشکیلاتی دا ڕۆژی 5 - 8 - 2009 بە ئامادەبوونی ئەندامانی کومیتە ی حیزب لە ویلایەتە یە کگرتووەکان و ئەندامانی حیزب لە دەوروبەری واشنگتۆن، پاش باسێکی گرنگی سیاسی و تەشکیلاتی، هەم کومیتەی حیزب بۆ بەڕێوەبردنی هەرچی باشتری کارەکانی حیزب لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تەرمیم کرایەوە و هەم دوو هاوڕێی دیکە جگە لە بەرپرسی پەیوەندییەکان لە و وڵاتە، بۆ کاروباری پێوه‌ندیه‌کان دیاری کران تا یارمەتیدەری بەرپرسی پەیوەندییەکان بن، بۆ ئەوەی چالاکانە تر لە پێشو کاروباری پەیوەندییگرتن بەڕێوە بچێ. هەر لەو کۆبونەوەیە دا بڕیار درا کە هەوڵ بدرێ بۆ پێکهێنانی کۆنفڕانسێکی گەورەی تەشکیلاتی لە ماوەی شەش مانگی داهاتو دا بۆ ئەوەی چالاکییەکان بە جۆرێک ئۆرگانیزە بکرێن کە وەڵامدەری ئەرکەکانی حیزب و گرنگی ئەو ناوەندە گه‌وره‌ جیهانییە بن.

3 . ڕۆژی 6 - 8 - 2009 هە یئە تێکی حیزب سەر دانی دەفتەری پارتی دێموکڕاتی کوردستانی کرد و لە لایەن بەر پرسی لقی 7ی پارتی لە ویلایەتە یەکگرتووە کانی ئە مریکا بەڕێز حیکمەت بامەڕنی و فەوزییە خانم ئەندامی لقە وە، بە گەر می پێشوازی کران. شایانی باسە هە یئە تی حیزب لە و دیدارە دا بریتی بوون لە مستەفا شڵماشی ئە ندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی دەرەوە، مراد ئە حمەدی بەر پرسی کومیتەی حیزب لە ویلایەتە یە کگرتووە کان و کامران باڵنور بەر پرسی پەیوە ندییە کانی حیزب لە ویلایەتە یە کگرتووە کان و خەبات ئیبڕاهیمپور ئەندامی کومیتە. لە و کۆ بونە وە گرنگە دا بە شێوە یەکی هاوڕێیانە و کوردانە باس لە مە سە لە گرنگە کانی پە یوە دیدار بە مە سە لە ی کوردەوە لە و وڵاتە کراو بڕیار درا کە هەر دوو حیزبی برا، پارتی دێموکڕات و حیزبی دێموکڕات پێکە وە هاوکاری بکەن لە پێناوی لێک نیزیک کردنە وە ی حیزب و لایەنە کوردستانییە کان و بە هیز کردنی لۆبیی کوردی لە ویلایەتە یە کگرتووە کانی ئە مریکا. هە ر وەها بڕیار درا کە چالاکییە کان چڕ بکرینە وە بۆ وە گەڕ خستنەوە و چا لاک کردنەوە ی ئە و هە وڵانەی لە پێشو دا بە هاوکاری حکومەتی هە ریم لە بارەی لۆبیی کوردییە وە لە ئارا دا بوون. جگە لە وە هە ر دوولا پییان داگرتەوە لە سەر پێویستیی پەیوەندیی وهاوکاری نێوان هەر دووک حیزب.



4 . ڕۆژی 8 - 8 - 2009 سەردانی ڕێکخراوی یەکییە تی نیشتمانی کوردستان لە ویلایەتە یەکگرتووە کانی ئە مریکا کرا. هە یئە تی حیزب پێکهاتبو لە مستەفا شڵماشی ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەر پرسی کومیتەی بە ڕێوە بەری حدک لە دەرەوەی وڵات، مراد ئەحمەدی بەر پرسی کومیتەی حیزب لە ئە مریکا و حوسێن وەیسی ئە ندامی کومیتەی حزب له‌ ئه‌مریکا. کە لە لایەن کاک عە بدولررەحمان بەر پرسی ڕێکخستنەکانی یە کیەتی لە ویلایەتە یە کگرتووە کان، کاک گۆران بەر پرسی کومیتەی واشنگتۆن و کاک جە ماڵ ئە ندامی کومیتەی واشنگتۆنە وە پیشوازی کران. لە و کۆبونە وە هاوڕێیانە و دۆستانەیەدا، هەر دووک لا پێیان لە سەر هاوکاری نیزیک و یارمە تی دانی بەر ە و پێشچونی لۆبیی کوردی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئە مریکا داگرتەوەوە. هەر دووک لا پە یوەندی نێوانیان بە پە یوەندییە کی برایانە وەسف کرد و خۆ شحاڵی خۆیان دەر بڕی لە سەر ئەوەی کە لە ئاستی ویلایەتە یە کگرتوە کان دا هاوکارییە کی باش لە نێوانیان دا هەیە. بڕیاریان دا کە لە مە و دوا هاوکارییە کان زۆرتریش بکرێن و پێکە وە چالاکییە کان چڕ و پڕ تر بکەن لە پێناوی وەگەڕ خستنی لۆبیی کوردی دا. هە ر لە و کاتە دا پییان داگرتە وە لە سەر پێداویستیی هاوکاری لە نێوان هە مو حیزب و لایەنە کوردستانییە کان لە پێناوی بردنە سەری ئاستی هە وڵە کان دا، بۆ چە سپاندنی مافە کانی گە لی کورد لە هە مو پارچە کانی کوردستان دا.


5. ڕۆژی 9 ی 8 ی 2009 ، کاک مسته‌فا شڵماشی ووت و وێژێکی ته‌له‌فیزیۆنی کرد لەگەل بە شی فارسی دەنگوڕەنگی ئەمریکا لە بەرنامەی تایبەتی خەبەرەکان و نەزەرەکان دا. لەو بەرنامەیە دا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی باشوری کوردستان، شوێنکاری ئەو پڕۆسە دێموکڕاسییەی باشوری کوردستان لەسەر ناوچە، شێوەی هەڵبژاردنەکان و هۆکاری سەرکەوتنی پرۆسه‌ی هەڵبژاردنەکان له‌ گه‌ڵ کاک مستەفا باس و وتوێژ کرا. تەوەرێکی دیکەی باسەکە بریتی بوو لە مەسەلەی ئەو سێ ئەمریکاییەی لە سنورەکانی باشوری کوردستان لە ناوچەی ئەحمەد ئاوا لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەست بە سەر کراون. لەو گفتوگۆ یەدا بەڕێز شڵماشی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی باشوری کوردستانی بە سەرکەوتو هه‌ڵسه‌نگاند و هۆی سەرکەوتنەکەشی بەوە زانی کە کورد و هێز و لایەنه‌کانی، باوەڕیان بە دێموکڕاسی هەیه‌، چاوەدێری نێونەتەوەیی لە سەر بو، چاوەدێری ئۆپۆزیسیۆنێکی بە هێزی لە سەر بوو و گەلی کورد بە دڵسۆزییەوە بەشداری تیدا کرد. لە سەر سێ دیلە ئە مریکاییە کەش، نە زەر ی ئە ندامی دەفتەر ی سیاسی ئە وە بو، کە ڕژیم لە و کارەی دا بەر نامەی تایبەتیی سیاسی هە بووە. ئە و لە وە دەگەڕی کە بە شتێکی غە یری بە ر نامە ی ئە تۆمی موعامە لە لە گەڵ ئە مریکا بکاو لە سێ گیراوەکە بۆ نیزیکبونەوە لە گەڵ ئەمریکاکه‌ڵک وربگرێ. هە ر وەها ئە و کارەی ڕژیمی بە وە هە ڵسە گاند کە ڕژیم لە بون بەست دایە و بۆ دەرگایەک دەگەڕێ کە پیی دا، واریدی موعامەلە لە گەڵ ئە مریکا ببێ.

6. سە فەر ی ئە ندامی دەفتەر ی سیاسی بە چە ند دیدارێکی دیکە لە گەڵ کە سایەتی کورد کۆتایی پێ هات و لە گە ڵ تە شکیلاتی حیزبیش چە ند بڕیارێکی گرنک بۆ داهاتو دران، کە چاوەڕوان دەکرێ، راددەی چالاکی حیزب لە و وڵاتە دا ببە نە سەر و لە سەر بە رەو پێشچونی خە باتی گە ل و حیزبە کە مان و لۆبی کوردی لە ویلایەتە یە گرتوە کانی ئە مریکا و لۆبی لە پێناوی دامە زراندنی ئێرانێکی فیدڕالی دێموکڕاتی دا شوێندانەر بن.
shelmashi-amrika.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1780 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact