. . . .


6 Jan 2015

ئێوارەخوانێک بۆ رێز لێنان لە سینەم خانی بەدرخانی


ناوەندی هەواڵ- فەڕانسە: ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ٥ی جانیوێری ٢٠١٥ی زایینی کاتژمێری ٥ی ئێوارە، بەدەستپێشخەری هەریەکە لە بەرێزان دکتور برنارد کۆشنێر،ی وەزیری پێشووی دەرەوەی فەڕانسە و دکتور فردریك تیسۆت،ی باڵوێزی پێشووی فەڕانسە لە هەولێر، ڕێوڕەسمێکی ڕیز لێنان و ئێوارەخوانێک بۆ خاتوو سینەم بەدرخانی لە پاریسی پایتەختی فەڕانسە و لە ماڵی دکتور تیسیۆت رێکخرا.
لەم ئێوارە خوانە کە بەشێکی بەرچاو لە کەسایەتی سیاسییە کورد و بیانییەکانی نیشتەجێی فەڕاسە بەشدار بوون، ڕێز لە خاتوو سینەم بەدرخانی و خەبات و تێکۆشانی بنەماڵەی بەدرخانییەکان گیرا. سەرەتای بەرنامەکە دوکتور فردریك زۆر بەگەرمی میوانانی بەخێر هاتن کرد و پاشان باسێكی تێروتەسەلی لەسەر بنەماڵەی بەدرخانیەکان پێشکەشی بەشدار بووان کرد.
پاشان بەرێز دکتور بێرنارد کۆشنر باسێکی لەسەر کوردستان و ئالوگۆرەکان ناوچە پێشکەش کرد و هەروەها نیگەرانی و بەداخ بوونی خۆی لە ناتەبایی کوردان دەربڕی.
بە دوای ئەو لەلایەن بەرێز دوکتور فردیك تیسۆت میدالی شۆرەسواری فەرانسە، کە بە میداڵی " شوالییە" بە ناوبانگە و بە یەکێک لە بەناوبانگترین خەڵاتەکانی وڵات و حکومەتی فەڕانسەیە کە پێشکەشی کەسایەتییە سیاسی، ئەدەبی و ناودارانی جیهان دەکرێ، پێشکەش بە خاتوو سینەم بەدرخان کرا.
پاشان لەلایەن بەرێز مەولوود سوارە، ئەندامی ڕێبەری حیزب و نوێنەری حیزب لە بریتانیا، ئاڵای پیرۆزی کوردستان پێشکەش بە خاتوو سینەم کرا.
پاشان خاتوو سینەمبەردخان لە وتەیەک دا سپاسی ئەرک و ماندوو بوون هەموو ئەوانەی کرد کە بەو ئەرکە هەستابوون و هەروەها سپاسی ئامادەبووانی کرد کە لە ڕێگەی دوور و نزیکەوە لەو ئێوارەخوانە دا بەشدارییان کرد. ئاواتی سەرکەوتنی بۆ گەلی کورد خواست.
جێگای ئاماژەیە کە بە فەرمی بانگهێشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان کرابوو و بەرێز مەولوود سوارە ئەندامی رێبەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لەگەل هەیئەتێكی پێک هاتوو لە بەرێزان: کاک ئارەش زەمانی بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لەفەرانسە و کاک قادر جەسیم بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە لەندەن بەشدارییان ئەو ئێوارەخوانەیان کرد.

نوێنەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان- بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 631 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact