. . . .


1 Jan 2015

بەڕێوەچوونی شەوئاهەنگێک بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی لە لایەن ??


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: بەمەبەستی بەڕێ کردنی دواساتەکانی ساڵی ٢٠١٤ی زایینی و بۆ زیاتر لێک نزیک کردنەوەی کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە دەوری یەکدی و پاراستنی یەکڕیزی و یەکدڵی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، کۆمەڵی کلتوری کوردی ناوچەی ئۆسفوڵدی وڵاتی نۆروێژ، شەوی ٣١/١٢/٢٠١٤، ئاهەنگێکی خنجیلانەی بۆ کوردانی نێشتەجێی ئەو دەڤەرە و دەورووبەری ڕێک خست. لەو شەو ئاهەنگە دا کە بەشێکی زۆر لە کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان تێیدا بەشدار بوون و تادرەنگانی شەو درێژەی هەبوو، ئامادە بووان کات بو ساتێکی خۆشیان بە هەڵپەڕکێ و شادی لە دەوری یەکتر تێپەڕاند.
ئاهەنگەکە کاتژمێر ٦ی ئێوارە بە کاتی نۆروێژ دەستی پێکرد. پاشان لە لایەن هاوڕێ حەسەن خەمبارەوە بە وتەیەک پیرۆزبایی و بە خێرهاتنی میوانەکان کرا. بە دوای ئەو دا کاک عوسمان مامەش، بەرپرسی کۆمەڵەی کلتووری دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی ئۆسفۆڵد، پەیامی ئەو کۆمەڵەیە خوێندرایەوە کە لەو پەیامە دا وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێ و بە خهێرهێنانی میوانەکان، هیوای ساڵێکی پڕ دەستکەوت و خۆشی بۆ گەلەکەمان خوازرابوو.
پاش خوێندنەوەی پەیامەکان، بەشێ دووهەمی بەرنامەکە کە بریتی بوو لە هەڵپەڕکێ و شایی و خوێندنەوەی شیعر و هۆنراوەی بە پێز دەستی پێکرد. لەو بەشەش دا هونەمەندی لاو و دەنگ خۆش کاک ئەسعەد مەریوانی، بە هاوکاری موسیک ژەنی بەتوانا سالار، بە پێشکەش کردنی دەیان گۆرانی رەسەنی کوردی، شەو ئاهەنگەکەیەن زیاتر ڕازاندەوە. پێویست بە ئاماژەیە کە لە ناوئاخنی بەرنامەکاندا، چەند کۆپلە هۆنراوەیەک لە لایەن شۆڕش قادرزادەوە پێشکەش کرا، هەروەها چەندین گۆرانی خۆش لە لایەن لاوی بە هەست کاک کارۆخ دەروێشەوە پێشکەش کرا.
شەوئاهەنگەکە لە ناو شادی و خۆشی و هەڵپەڕکێی ئامادە بووان دا تا کاتژمێر ١٢ی شەو و دواساتەکانی ساڵی ٢٠١٤ی زایینی درێژەی کێشا.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1133 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact