. . . .


23 Dec 2014

بەشداری هەیئەتێکی کۆمیتەی دانمارکی ح د ک له کۆبونەوەی دامەزراندنی ?


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: رۆژی یەکشەممه رێکەوتی ٢١ی دیسامبری ٢٠١٤ی زایینی له لایەن دامەزرێنەرانی پارتی ئازادی کوردستان (باکوور)کۆبونەوەیەک به مەبەستی ئاشکرا کردنی دەست به‌کار بوونی ئەو پارته، کۆبونەوەیەک له شاری برۆندبی وڵاتی دانمارک پێک هات .
لەو کۆبوونەوەیە دا کە نوێنەرایەتی زۆربەی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان بەشدار بوون، هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان له دانمارک بە سەرۆکایەتی کاک رەحیم خالید نژاد بەرپرسی پەیوەندییه کوردستانییەکان بەشداری ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یان کرد. کۆبونه وه که به خوله کێک بێده نگیی بۆ رێز گرتن له شه هیدانی کوردستان ده‌ستی پێ کرد. پاشان کاک سوبحی (میرزا)له دامەزرێنەرانی ئەو پارته، پەیرەو پرۆگرام و به رنامه ی کاری پارتەکەیانی پێشکه‌ش کرد و له درێژەدا ئاماده بووان به وردی لێکدانەوه و پرسیار و ڕخنه و پێشنیارەکانیان ئاراستەی بەرێوه بەرانی کۆبونەوەکه کرد که لایه ن هاورێ میرزاوه وڵام درانەوه .
حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیته ی دانمارک
kdp-bakur.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 458 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact