. . . .


23 Dec 2014

کۆبوونەوەیەکی دۆستانەی نێوان هەر دوو کۆمیتە ناوچەی حدک و حیزبی دێم?


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ: رۆژی سێ شەممە، ٢٣ی دێسامبری ٢٠١٤، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پارێزگای ئۆستفۆڵد، دانیشتنیکی دۆستانەیان لە سەر داوایی حیزبی دێموکرات مەسیحی نۆروێژ لەو پارێزگایە پیکهێنا.
لەو کۆبوونەوەیەدا سەرەتا لە لایەن پێر لەبێبی، ئەندامی شورای پارێزگا، وێرای سپاس و پێزانین بۆ ئەو چاوپێکەوتنە، ئامادەگی خۆیانی دەربڕی بۆ هاوکاری و پێوەندی زیاتریان لە داهاتوودا.
دواتر هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، سەرەتا باسێکیان لە سەر مێژوو، جێگە و پێگەی حیزبی دێموکرات لە رۆژهەڵاتی کوردستان و خەبات دژی رێژیمی ئێرانیان باس کرد. لە بەشێکی دیکەی وتەکانیان دا وێرای ئاماژە بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن رێژیمی کۆماری ئیسلامی، زانیاری وردیشیان لە سەر مانگرتنی ٢٩ زیندانی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ورمێ دا بە هەیئەتی خانەخوێ، کە پێی ناوەتە ٣٣ رۆژ.
شایانی باسە کە لەو کۆبوونەوەیە دا هاورێیان ناسر قادرپوور، بەرپرسی بەشی پێوەندی بیانیەکانی حیزب لە نۆروێژ، حەسەن خەمبار، بەرپرسی کۆمیتە ناوچە، نادر ئەمینی، ئەندامی کۆمیتە ناوچە و گوڵێ حەیدەری، بەرپرسی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان لەو ناوچەیە بەشدار بوون.

1ost.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 744 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact