. . . .


21 Dec 2014

بەشداری ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە رێورەسمی به‌رز ڕاگر??


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٧ی دێسامبری ٢٠١٤ی زایینی فیدراسیونی کۆمەلە کوردییەکانی وڵاتی دانمارک مەراسمێکی بو بەرز راگرتن و پیروز کردنی ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز وه‌ک یەکەم روژی هەڵدانی ئالای کوردستان پێک هێنابوو کە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فیدراسیونی کۆمەلە کوردییەکان لە دانمارک بەشداری ئەو رێورەسم وشەوئاهەنگە بوون.
مەراسمەکە بە سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب وخولەکێک بێدەنگی بو رێزگرتن لە یاد و روحی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد. پاشان پەیامی فیدراسیونی کۆمەڵە کوردییەکان لە لایەن کاک رەحیم خالیدنژاد ئه‌ندامی بەرێوه بەرایەتی فیدراسیون خویندرایەوە. ئینجا لە لایەن کاک ئه حمەد رەحمانی بەریوبەری بەرنامەکە وتارێک لە سەر مێژوو وچلونایەتی دروست بوون و ئالوگۆرەکانی ئالا و ئەو بوارانەی پێیدا تیپەریوە خوێندرایەوە. لە درێژەی بەرنامەکە دا پەیامی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە لایەن کاک خالیدرەواندوست ئەندامی کومیتەی حیزب لە ولاتی دانمارک پێشکەش کرا. لە پەیامەکەدا وێرای باس لە گرینگی ئالا و سیمبولە نەتەوایەتیەکانی دیکەی کورد وەک سرودی نەتەوایەتی و نێوی پیرۆزی پێشمەرگە، پیرۆزبایی ئەو رۆژە پیرۆزە لە سەرجەم خەڵکی کورد و بنەمالەی شەهیدان و ئامادە بووانی رێورەسمەکە کرابوو.
مەراسمەکە هەتا درەنگانی شەو بە سرود و گۆرانی و خویندنەوەی شیعردرێژەی کێشا.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی دانمارک

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 639 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact