. . . .


20 Dec 2014

کوبونەوەی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووکان ، ئەحمەد شدهید لەگەڵ ژۆمار???


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: بە دەسپێشخەری ریکخراوەی مافی مرۆڤی ئێران بە تایبەت سەرۆکی ئەم ریکخراوە دکتور مەحمود ئەمیری موقەدەم ، رۆژی17 دیسامبری 2014 لە زانکوویەکی ئووسلوو کوونەوەیەکی بەرین و بە سوود بۆ بەڕێز بۆ بەڕێز ئەحمەد شەهید، نێردراوی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ چاوەدێری مافی مرۆڤ لە ئێران پێک هات . پێشەکی نۆێنەری نەتەوەیەکگرتووکان ئەحمەد شەهید ، باسێکی کورتی لەسەر کارەکانی خۆی و ئەو راپورتانە کرد کە لە ماەی رابردوو دا سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، ڕادەستی ڕێکخراوەکەی خۆیی کردووە.
پاش ئەو باسە کورتە نۆرە گەشتە بەشی پرسیار و وڵام، کە لەماوەی نیزیک بە دووکاتژمێر دا زۆر باس و پرسیار لە پیوەندی لەگەڵ ئێران و کوردستان و کەم تاکورتێک لە سەر ئازبایجان باس کران.
ئەحمەد شەهید زۆر تامەزرۆ بوو کە ئاگاداری بیروراو وبۆچوونی بەشداران بێت و ئەو کۆبونەوانەی بە پێویست وبایخدار وسف کرد.
لە سەر کوردستان ئەم باس وپرسیارانەهاتنە ئاراوە:
١- لەسەر مانگرتنی زیندانیانی سیاسی ورمێ و باردۆخی تایبەتی ئەوان بە وردی باس کرا وئەنجام نەدانی هەنگاوی پێویست بە هۆی ریکخراوەکانی ماڤی مروڤی جیهانی و لایەنەکانی بەرپرسیار کە دەبوو هەلۆیستی پێویستان گرتبا، کەوتە بەر ڕخنەی ئامادە بووان.
٢ - لەسەر کۆلبەران وکوژرانی هەموو رۆژەیی ئەوان باس کرا و نەبوونی کارگە و کارخانە و هەلی کار لە رۆژهەڵاتی کوردستان، یەکێکی دیکە لە باسە سەرەکییەکانی ئەو کۆبوونەوەیە بوو.
٣- لەسەر ئەنفالی سپی و ناوەند و شۆینەکانی درۆست کردنی مادە هۆشبەرەکان و ئاشپزخانە وشێشە لە ناوچەی سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە بە هۆی مافیای سپای پاسداران بە هاوکاری بازرگانە خۆفروشەکان، ڕۆژانە دەبنە هۆکاری تووشبوونی دەیان خەڵکی هەژار لەو وڵاتە دا.
٤- کەش و بارودۆخی ئەمنییەتی و ئەو ڕەوشە سەربازییە قورسەی کە ئەوە دەیان ساڵە بە سەر کوردستان دا سەپێندراوە، بوتە هۆی بەرتەسک بوونەوەی زیاتری دۆخەکە، بە جۆرێک کە ئەگەر ئێران بۆتە زیندان ئەوە کوردستان بۆتە زیندانێکی زۆر مەترسی دارتر کە ریژیمی ئێران بە چاوی دوژمن چاولەکورد دەکا و مەعامەلەی لەگەل دەکا و جیهانیان پێویستە لەم دوژمنایەتیەی کۆماری ئیسلامی بە دژی کورد تێ بگەن.
لەسەر چەند کەیسی تایبەت بە هەمووی ئێران و وبەلێنیەکانی سەرۆک کٶمار ی ئێران روحانی لەسەر چومی ورمێ و چەند شتی دیکە کە جێ بە جێ نەکراوە و هێندێک لەسەر توانا و هەنگاوەکانی ئەحمەد شەهید و کەڵکی خراپ ورەگرتنی ریژیمی تاران لە مەسەلە ماڤی مروڤ و ەک ئەبزار و وسیلە بەشێکی دیکە لە باسەکانی ئەم کۆبونەوەیە بوو.
بەشیک لەوەڵامەکانی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووکان لەسەر کوردستان:
لەسەر زیندانیانی سیاسی کورد لە ورمێ و مانگرتنیان، ناوبراو پێی وابوو کە بۆ دەرهێنای ئەو بەندکراوانە لەو دۆخەی تێی کەوتوون و بۆ پاراستنی گیانیان دەبێ کاری فەوری بۆ بکرێ.
سەبارەت بە دۆخی میتالیریزە کراوی کوردستان، ئەو پێی وابوو کە کوردستان زیاتر لە هەمووناوچەکانی دیکە ئێران گوشار و زەخت و زۆری ڕژیمی لە سەرە و هەر ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە خەڵکی متمانەی خۆیان بەو ڕژیمە لە دەست بدەن.
لە سەر کولبەرەکانی گووتی: من لە ڕاپۆرتەکانم دا کە بۆ سەرووی خۆم ناردوومن، بە ڕوونی باسی مەسەلەی کۆڵبەرانم کردووە و پێم باشە لەو بارەوە ئاوڕێک لەو بەڵگەنامانە بدەنەوە کە من نووسیومن.
ئەحمەد شەهید بەشێک لە وڵام و قسەکانی تەرخان کرد بۆ کەمەنەتەوە و ئایینزاکانی دیکەی ئێران. ئەو پێی وابوو کە هەموو کەمەنەتەوەی و ئایینزاکانی ئێران لە ژێر گوشار و چەوسانەوە دان و ڕژیمی هیچ چەشنە دەرەتانێکی بۆ گەشە و نشومای ئەوانە نە هێشتووەتەوە.
پێویست بگوتری لەسەر ئەنفالی سپی و موادی هوشبەر و پیلانی کۆماری ئیسلامئ لەوبارەوە نووسراوەیەکی کورت ئاراستەی ئەحمەد شەهید کرا. ناوبراو بێ دەنگی بە شتێکی خراپ زانی گوزایشی دروست و دەقیق و کەمپینی باش و جیدی پێ گرینگ بووو گووتی بە نیسبەتی کاری خۆم خوشبینم.
لە کوتایی دا نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، دڵخۆشی خۆی بۆ پێک هێنانی ئەو دیدارە دەربڕی و وتی: ئەم کوبوونەویە یارمەتێکی باش بوو بۆ من، تکایە گوزاریشەڕاپۆرتەکانتان، بە شیوەیەکی جوان و ڕێک و پێک بنووسن و بۆ سەرۆکی مافی مروڤ ئێران و بۆ منی بنێرن.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 614 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact