. . . .


17 Dec 2014

خۆپیشاندانی کوردستانی و ئێرانییەکانی نێشتەجێی وڵاتی سویس، بۆ پشتیوا?


ناوەندی هەواڵ- سویس: سەرەڕای سەرما و بارانی بە خوڕی ئەم وەرزەی ساڵ، لە سەر بانگەوازی کۆمیتەی سوئیسی حیزبی دێموکراتی کوردستان و کەجەکە (کۆما جڤاکا کوردستان)، ڕۆژی چوارشەممە ۱۷ی دیسامبری ۲٠۱٤ کورردستانی و ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتی سوئیس، بە مەبەستی پشتیوانی لە مانگرتنی دەیان ڕۆژەی زیندانیانی سیاسی بەندیخانەی ورمێ، خۆپیشاندان و ڕێپێوانێکیان وەڕێ خست.
ئەو خۆپیشاندانە لە گۆڕپانی "هێلڤێتیا پلاتس" دەستی پێکرد بە ڕێپێوان بەرەو دەرگای بنکەی سیخوڕی کۆماری ئیسلامی وەڕێکەوتن. هەرچەند بە هۆیەکی نادیار لە لایان پۆلیسی سوئیسەوە ڕێگری لە چوونی تەواوی خۆپیشاندەران کرا بۆ بەردەرگای بنکەی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی، بەو حاڵەش خۆپیشاندەران بۆ ماوەی نزیک بە دوو کاتژمێر چەندین درووشم و پلاکارتیان بەدژی ڕێژیمی ئاخوندی و بۆ پشتیوانی لە هەڵوێستی بەندیانی سیاسی مانگرتوو بەرزکردەوە و پڕ بە قوڕ و پڕ بە دەم، دروشمی ڕووخانی ئەو ڕژیمە دژی مرۆڤایەتی و تێرۆرسیتەیان گووتەوە.
لەم خۆپیشاندانەدا چەندین پەیامی پشتیوانی لە بەندییە مانگرتووەکان و ئیدانەکردنی کۆماری ئیسلامی خوێنرانەوە، کە دەکرێ لە ناویاندا ئاماژە بە پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستان بکرێ کە لە لایان مامۆستا عەزیز ئەحمەدی،ەوە پێشکەش کرا.
هەروەها دەیان کۆپی لە بەیاننامەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە مەڕ زیندانیانی مانگرتوی ورمێ و دواین نامیلکەی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی حدک لەلایان ئەندامانی چالاکی حیزب ڕەشید ئسماعیلی و ڕزگار دادخواه لەناو خەڵکی سوئیسدا بڵاوکرانەوە.
شایانی ئاماژەیە کە تابڵویەکی ڕەش ڕازاوە بە وێنەی بەندیانی سیاسی مانگرتوو لە لایان وەڤدێک کە نوێنەرایتی خۆپیشاندەرانیان دەکرد خاتوو چیمەنی بارام میرزا بەرپرسی یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستان و ئەندامی کۆمیتەی حیزب لە ناویاندا جێی گرتبوو، لە بەر دەرگای باڵوێزخانەی ڕێژیمی ئیسلامی دانرا.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- سویس

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 612 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact