. . . .


15 Dec 2014

لە شاری ڤێسترۆسی سوید، ڕێز لە ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان گیرا


ناوەندی هەواڵ٠- سوید: رۆژی شەممە ١٣ی دیسامبری ٢٠١٤، کاتژمێر ٥ی ئێوارێ تا ١٢ی شەو، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی کوردستانەوە، رێوڕەسمێک بە بەشداری ئەندامانی حیزب لە شاری ڤێسترۆس و هەروەها ژمارەیەکی بەرچاو لە بنەماڵەی دۆستان و لایەنگرانی حیزب، لە ساڵۆنەکانی ئەو شارە پێک هات.
رێوڕەسمەکە سەرەتا بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و پاراستنی خولەکێک بێ‌ دەنگی بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد. پاشان کاک مەسعودی دێماسی وتارێکی کورتی سەبارەت بەو ڕۆژە و گەورەیی و لەخۆبوردوویی پێشمەرگە لە لایەن کومیتەوە پێشکەش کرد. بە دوای ئەو دا بەڕێز کاک سەید عەلی هاشمی، تێکۆشەری دێرینی و خەباتکاری ڕێزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، پەیامی کومیتەی ئاشتی و یەکبوونی پێشکەش کرد. پاشان بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و ماندوو بوونیان، لەلایەن کۆمیتەی حیزب لە شاری ڤێسترۆس چەند شاخەیەکی گوڵ وەک رێزلێنان، پێشکەش بەو تێکۆشەرە دێرینانە کرا کە رۆژێک لە رۆژان وەک پێشمەرگە لەسەنگەری رزگاری و ئازادی نەتەوەکەیان دا لە ریزی حدک دا خزمەتیان کردووە، کە بووە مایەی خۆشحاڵی ئەو ئازیزانە.
رێ و رەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێ تا کاتژمێر ١٢ی شەو درێژەی کێشا و بە سروودی ئەی رەقیب کۆتایی پێهات.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 627 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact