. . . .


15 Dec 2014

بەرێوەچوونی جێژنی ٢٦ ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری لی???


ناوەندی هەواڵ- سوید: ئێواری رۆژی شەممە رێکەوتی ١٣ دیسامبر٢٠١٤ بە بەشداری ئەندامانی حیزبی دێموکرات و بنەماڵەکانیان و هێز و لایەنە سیاسیەکان و کوردانی دانێشتوی ئەم ناوچەیە بە مەبەستی رێز گرتن لە ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە یەکیک لە ساڵۆنەکانی شاری لینشۆپینگ ڕێز لە خەبات و فیداکاری پێشمەرگەی کوردستان گیرا و هاوکات شەوئاهەنگێکی خنجیلانەیان بەرێوە برد.
کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری لینشۆپینگ، ئەم ساڵیش بۆ رێزگرتن لە سیهەمین ساڵرۆژی دیاری کردنی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ و خنجیلانەی بۆ ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات و کوردانی دانێشتوی شاری لینشۆپینگ و دەوروبەری پێکهێنا.
سەرەتا ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ رێز لێنان لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرا.
دوایی لە لایەن بەرێوبەری بەرنامە، بەرێز خاتو کوێستان بابایی بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی حیزب لە شاری لینشۆپینگ به خێرهاتنی گشت لایه‌ک کرا و هاوکات چه‌ندین په‌خشان و هۆنراوه‌ی جوان و پڕ مانا لە وەسفی ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان پێشکەش کرد.
پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوئید لە لایەن بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە شاری لینشۆپینگ کاک عەلی باڵەکی خوێندەراوە، لە بەشێک لە پەیامی کۆمیتەدا ئاماژە بە ڕۆڵی پێشمەرگەئ لکوردستان و هەروەها حیزبی دێموکراتی کوردستان کرا بوو و هاوکات ئاوردانەویکی خێرا لە ساز بوونی ناوی پێشمەرگە و چونیەتی ناودێر کردنی ئەم رۆژە و ئەرک و کاری نیشتیمانپەروەری پێشمەرگە لە سەردەمی کۆماری کوردستانەوە هەتا ئەمرۆ بە تێروتەسەلی باس کرا.
پەیامی یەکێەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە لایەن خاتو کەژاڵ ئەحمەدی سولێمانی خویندەرایەوە و بەرێزیان لە بەشیک لە وتارەکەی دا ئاماژە بە سەردەمی کۆماری کوردستان کرد، کە لەو کاتەوە ئاڵای کوردستان لە بنکەی شارەوانی مەهاباد بە دەستی ئازادیخوازانی شەکایەوە لە سەردەمی کۆماری کوردستان دا ئەم رۆژە بە ناوی سوپای میللی کوردستانەوە دیاری کرا و هەروەها رۆژی پێشمەرگە لە سەر ئەساس و بنەمای هزری نەتەویی ناودێر کرا، لە بەشیکی دیکە باسەکە دا ئاورێک لە هێرشی گرووپی تووندئاژۆی داعش درابۆوە کە شەرێکی نەخوازراو و ماڵوێرانکەریان بە ناوی ئیسلام بە سەر بەشێک لە ناوچەکانی کوردستان دا سەپاندوە. هەروەها باسێک لە پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرا بوو کە بە خەبات و بەرخۆدانی خویان سەلماندیان کە کوردستان جیگەی تیرۆریستان نییە ولە کۆتایی دا داواکاری ئەوەیان هەبوو کە هەمو رێکخراوە کوردستانییەکان هاودەنگ بن بۆ پشتیوانی لە بەندی سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان .
دواتر لە لایەن نوێنەری حیزب و ڕێکخراوە و کۆمەڵە کوردستانی‌یەکانی نیشتەجێ لە شاری لینشۆپئنگ لە وەسف و ڕێزلێنان لە پێشمەرگەی کوردستان دا چەند پەیام و وتار لە لایەن نوێنەرەکانیانەوە پێشکەش کران کە بریتی‌بوون لە:
کۆمەڵەی شۆرشگێر زەحمتکێشانی کوردستانی ئێران کۆمیتەی لینشۆپینگ
حیزبی شیوعی کوردستان کۆمیتەی لینشۆپینگ
کەرتی ریکخستنی یەکێەتی نیشتیمانی کوردستان کۆمیتەی لینشۆپینگ
سازمانی خەباتی کوردستان ئێران کۆمیتەی لینشۆپینگ
کۆمەڵەی کەم‌ئەندامان و بە ساڵاچووانی شاری لینشۆپینگ
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا داوا لە بەرێز حەمەرەسووڵ کەریمی ئەندامی ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان کرا کە وتارێک لە سەر پێشمەرگە و ڕۆڵی کارای پێشمەرگە و سیاسەتی ڕۆژهەڵات مێحوەری پێشکەش بکات.
بەرێزیان سەبارت بە رۆژی پێسمەرگەی کوردستان و سیاستەکانی ئێستای حیزب لە پەیوندی بە کارو چالاکی پێشمەرگە و پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان و شەری داسەپاوی داعش و ئاژاوگیری کۆماری ئیسلامی و ئیرادی پێشمەرگە لە بەرامبەری دوژمنانی کورد دا گووتی کە: مێژووی خەباتی گەلی کورد هەرواز و نشێوی زۆری هەبووە و بە ئاوردانەوە و پشت بەستن بە مێژوو، دەتوانین بڵێین لەگەڵ درووست بوونی حیزبی دێموکراتی کوردستان، حیزبی بە بەرنامە لە دایک دەبێ و ئەوەش دەبێتە سەرفەسڵێک بۆ خەباتی نوێی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان. بەرێزیان گووتی: هێما نەتەوەیەکانی گەلی کورد هەر لە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و دامەزرانی کۆماری کوردستان و سوپای میللی و هێزی پێشمەرگە و ناودێر کردنی پێشمەرگە و دانانی ڕۆژی پێشمەرگە و ڕۆژی شەهیدان و ڕۆژی کۆماری کوردستان و چەندین ڕێکخراوی جۆراوجۆر هەموویان نیشان دەدەن کە حیزبی دێموکرات توانای خۆبەرێوەبەری لە کوردستان دا هەیە.
بەرێزیان ئاماژەی بەوە کرد: کە پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و چەمکی ڕۆژهەڵات مێحوەری تازەترین و نوێترین سیاسەتی دیاری حیزبی دێموکراتی کوردستانە و لەو پەیوەندی‌یەدا گووتی: ماوەی چەندین ساڵە کۆماری ئیسلامی بۆ لە پەراوێز خستنی پرس و قەزیەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کار دەکا و هاوکات بە هۆی بڵاو کردنەوەی ماددە سڕکەرەکان دەیهەوێ ڕۆڵەکانی گەلی کورد لەو پارچەیە تووشی نەخۆشی دەروونی بکات و شۆڕش لەو بەشە مانای خۆی لەدەست بدات، کۆماری ئیسلامی بە دەست تێوەردان لە پارچەکانی دیکەی کوردستان و بە مەبەستی پشت گوێ خستنی مافی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پارچەکانی دیکە پێستی مەڕی بە سەر خۆی هەڵکێساوە و وا هەڵس و کەوت دەکا کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خەڵکی ئەم پارچەیە هیچ گرفتێکی نییە و ئازاد و سەربەخۆن، هەر بۆیە حیزبی دێموکراتی کوردستان بە هەست کردن بە بەرپرسایەتی و بۆ ئەوەی پرسی کورد لە بوارەکانی دیپلۆماسی ، فەرهەنگی ، سیاسی. ئابووری و کۆمەڵایەتی بەڕۆژ بکاتەوە، چەمکی ڕۆژهەڵات مێحوەری کردۆتە بەردی بناغەی کاری ئەمرۆی حیزب و بەو کارەش دەمانهەوێ بڵێین کە گەلی کورد لە هەر پارچەی دەتوانێ لە قالبی خۆیدا بۆ ڕزگاری خۆی هەوڵ و تێکۆشان بکات و هاوکاتیش بە پێی توانا ئاور لە پرسی کورد لە هەموو بەشەکانی دیکەش بداتەوە.
لەبەشێکی دیکەی وتاری بەرێز ئەندامی ڕیبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان دا ئاورێک لە کارو تێکۆشانی ڕۆڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان درایەوە و هاوکات سوپاسی کوڕ و کچانی بەشدار لە نێو پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا کرد و پشتیوانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی بۆ پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دووپات کردەوە و سوپاسی خەڵکی کوردستانی کرد بۆ پشتیوانی کردن لە کوڕ و کچانی خۆیان لە نێو خۆ و لە نێو ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا.
دواین بەشی بەرنامەکە بەشی هونەری بوو کە بە دەنگی هونەرمەندی لاو و دەنگ خۆشی شاری بۆکان ، کاک شۆرش بۆکانی و هاورێی موزیک ژن کاک چیا بەرێوە چوو کە لەم بڕگەیەش دا بەشداران بە جۆش و خرۆشەوە بە دەربرینی هەست و سۆز بۆ پێشمەرگەی کوردستان ڕێزیان لە خەبات و تێکۆشانی پێشمەرگەکانی کوردستان گرت و تا درەنگ وەختانێک لە شەو بە هەڵپەرکێ و گۆرانی درێژەیان بە شەوئاهەنگەکە دا.

حیزبی دیموکراتی کودرستان- سوید

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 729 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact