. . . .


14 Dec 2014

بەڕێوەچوونی سمینارێک لە شاری زوریخ،ی وڵاتی سویس بە بۆنەی ڕۆژی جیهان


ناوەندی هەواڵ- سویس: ڕۆژی شەممە ۱۳ی دیسامبری ۲٠۱٤ به‌‌ ده‌‌ست پێ‌‌‌شخه‌‌‌ری کومیته‌‌‌ی حدک له‌‌ولاتی سوئیس، کومه‌‌له‌‌‌ی زه‌‌‌حمه‌‌تکێشانی کوردستان، کۆمه‌‌له‌‌‌ی زه‌‌حمه‌‌‌تکێشانی کوردستانی ئیران، کانونی په‌‌نابه‌‌رانی ئیرانی و دایکانی ئازادی، سمنیارێک بە بۆنەی ڕۆژی جهانی مافی مرۆڤ لە شاری زوریخ،ی وڵاتی سویس پێکهات. لەم سمینارەدا چەندین بابەت و وتاری تایبەت بە مافی مرۆڤ بە گشتی و پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە لایان ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیەوە پێشکەش کران.
لە لایان خوسرەو مستەفانژاد ئەندامی کۆمیتەی سوئیس وتارێک پێشکەش کرا، لەم وتارەدا باسێکی تایبەتی لە سەر نەتەوەی کورد بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا و ئاماژە بە چەندین شێوەی پێشێلکاری مافی نەتەوەی کورد لە لایان ڕێژیمی دژە بەشەری ئیسلامیەوە. لەو وتارەی کومیتەی سویس،ی حیزب دا چەندین خاڵ خرابوونە بەرباس کە دەکرێ ئاماژە بەو چەند خاڵەی خوارەوە بکرێ:

۱. پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە هەر چوار پارچەی کووردستان لە مێژوو دا

٢. پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە کووردستانی رؤژهەڵات

٣. گەرانەوە بۆ مادەی ٢ (بند الف)، ٤ و ١٩ وەکوو پێشێل کردنی مافی تاکی کورد تاکوو نەتەوەی کوورد

٤. باروودؤخی کؤڵبەران و کوژرانیان

٥. ‌‌بە سەربازگە کردنی کووردستان و خەفە کردنی دەنگوو نارەزایی خەڵک.

٦. خواستی کورد وەکوو دێمؤکراسی و فێدرالیزم بؤ چارەسەری کێشەی نەتەووە!

شایانی باسە لە لایان هاوڕێیانی حیزبیەوە نامیلکەیەک لە مەڕ بەشێک پێشلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە لایان ڕێژیمی ئیسلامی ئێرانەوە بە دژی رۆژهەڵاتی کوردستان لەو سمینارە دا دابەش کرا کە بە تایبەتی هەلومەرجی زیندانیانی سیاسی مانگرتووی بەندیخانەی ورمێ، کە لە لایەن کۆمیتەی مافی مرۆڤی حدک ئامادەکرابوو.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- سویس
swis12-2014.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 457 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact