. . . .


14 Dec 2014

سکرتێری گشتی ح د ک لە وڵاتی سوئیس لەگەڵ کۆمەڵێک لە دۆستان و ئەندامانی ?


ناوەندی هەواڵ- سویس: کاتژمێر ۷ی دوا نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ۱۳ی دیسامبری ٢٠١٤ی زایینی، بەڕێز کاک خالیدی عزیزی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکرات و هاوڕێ مەولوود سوارە ئەندامی ڕێبەری حیزب لە شاری بیلی سوئیس بۆ دیدار و چاوپێکەوتن لە گەڵ بەشێک لە ئەندام و دۆستانی حیزب لەم وڵاتە کۆبۆوە. لەم کۆبوونەوەیەدا بەڕێز سکرتێری گشتی باسێکی لەسەر هەلوومەرجی ئێستای کوردستان و ناوچە و هەڵوێست و سیاسەتەکانی حیزب لەمەڕ پێش هات و گۆڕنکاریەکانی ئەم دویانەی ناوچە بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستان بەتایبەتی پێشکەش بە بەشداربوان کرد. سەبارەت بە بەشداری حیزبمان لە کۆنگرە و کۆبوونەوەکانی ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست و جێگە و پێگەیمان لەو ڕێکخراوە گرینگە نێونەتەوەیی دا، بەریز مەولوود سوارە، نوێنەری حیزب لە ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست، لە وتەیەک دا تیشکی خستە سەر کاروچالاکییەکانی حیزب و ئەو جێگە و پێگەیەی کە لە ماوەی جەند ساڵی رابردوو دا چ وەک حیزبی دیموکرات و چ وەک کورد بەدەستمان هێناوە. بەڕیز سوارە باسی لە بەشدارییە بەردەوامەکانی بەڕێز سکرتێری گشتی حیزب لە کۆنگرە وکۆبوونەوەکانی ئەو ڕێکخراوە دا کرد و بە ئاوڕ دانەوەی بۆ رابردووی بەشداری حیزب لەو چالاکییەکانی ئەو ڕێکخراوەیە دا وتی: بە درێژایی تەمەنی ئینتەرناسیۆناڵی سوسیالیست و بەشداری حیزبی دیموکرات لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی دا، تەنیا یەکجار نوێنەرانی حزب لە سەر سەکۆی ئەو ڕێکخراەیە قسەیان کردبوو، بەڵام لەم ماوەی چەند ساڵی رابردوو دا چەندین جار سکرتێری حیزبمان، بەڕێز کاک خالید عەزیزی توانیویەتی وتار پێشکەش بکات و تەنانەت لە سەر سیاسەت و بڕیارەکانی کۆنگرە و کۆبوونەوەکان کارتێکەریمان هەیە. لە لایان ئەندامان و دۆستانی حیزبیی بەشدار لەم کۆبوونەوەیەدا پێشوازی لە هەلوێست و وتەکانی سکرتێری حیزب و بەڕیز مەولوود سوارە کرا و بە ڕەخنە و و بۆچوونەکانی بەشداربووان، ئەم باسە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر درێژەی کێشا.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 651 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact