. . . .


14 Dec 2014

پاش دوو ڕۆژ کاری بەردەوام، کۆبوونەوەی شۆڕای ئینتێرناسیۆناڵی سوسیا???


ناوەندی هەواڵ- سویس: ڕۆژی شەممە رێکەوتی ١٣ی دسامبری ٢٠١٤ دووهەمین ڕۆژی کۆبونەوەی شورای ئەنترناسیونالی سۆسیالیست بە باس و خواستی نێوخۆی ئەو رێکخراوەیە و هەروەها پێداچوونەوە بە کەم کوری و پێشنیار بۆ باشترکردنی ئەم رێکخراوەیە دەستی بە کارەکانی کردەوە، ئەوە جگە لە پەسند کردنی کۆمەلێك بڕیارنامە لەژێر ڕووناکایی باسەکانی ئەم دوو رۆژەدا.
یەکێك لە بڕیارنامەکان لە پەیوەندی لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی نێوەراست دا بوو کە لە بڕیارنامەکەدا باسی دیمۆکراسی و سەقامگیر کردنی هێمنایەتی و شەر دژی تیرۆر و ئاکام و دەرنجامەکانی ئەو کێشانە کرابوو، کە بەشێکی زۆری پەیوەندی بە عێراق و سوریەو کورد بەگشتی لەو بوارەدا هەبوو.

جێگای ئاماژەیە کە هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەمیانەی ئەو دوورۆژەدا توانی بەشێکی بەرچاو لە بەرپرسی حیزب و رێکخراو و دیپلماتەکانی بەشدار لەکۆبونەوەکەدا ببینن و بەتایبەت لەپەیوەندی لەگەڵ پێشل کاریەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و بەتایبەت کوردستان و مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە ورمێ، تەوەری سەرەکی باس و لێدوانەکان بوو.
پاش دوو ڕۆژ کاری بەردەوام و دانوستان و باس و خواس و سمیناری سیاسی، کۆبوونەوەی شۆڕای ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست کە ڕۆژی ١٢ی دێسامبری ٢٠١٤ی زایینی دەستی پێکرد، کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەسەرپەرسی بەرێز خالید عەزیزی، سکرتێری گشتی حیزب، مەولوود سوارە ئەندامی رێبەری حیزب و عەزیز ئەحمەدی، بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزب لە سوئیس‌و زاهید شاعیری بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لەو ولاتە، لەو دوورۆژەدا بەشداربووانی کۆبونەوەکان بوون.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 515 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact