. . . .


13 Dec 2014

دانیشتنی حیزب و لایەنە کوردستانییەکانی بەشدار لە کۆبوونەوەی شۆرای ?


ناوەندی هەواڵ- سویس: پاشنیوەڕۆ هەینی حیزب ولایەنەکانی شۆڕای ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست و حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان بۆ پێداچوونەوە و دۆزینەوەی ڕێگە چارە و سەرئەنجام دەرکردنی بڕیارنامەیەکی هاوبەش لە سەر دۆزی رەوای گەلەکەمان لە هەرچوارپارچەی کوردستان، لە دەوری یەک کۆبوونەوە. لەو کۆبوونەوەیە دا هەموو لایەنە کوردستانییە بەشدارەکان، بە کۆدەنگی و هاودەنگی یەکتر، ئەو بڕیارنامەیان پەسند کرد و رادەستی سەرۆکایەتی ڕێکخراوی ئینتێرناسیۆناڵ سوسییالیست کرا.
لە بەشێکی بەو بڕیارنامەیە دا هاتبوو:
توند وتیژی سیاسی و تێرۆریزم نەتیجەی نەبوونی دێموکراسییەت و پەستانەوەی توندی سیاسی و بوونی و عەقڵی توتالیر و سەنتەرخواز و قبووڵ نەکردنی تەمەندوونیەتی بەتایبەت نەتەوەیی و مەزهەبییە. ئەوەش فەراغێکی سیاسی و ئەمنی درووست دەکات و تێرۆریزم تێیدا گەشە دەکا. بۆیە هەر جۆرە چارەسەریەک دەبێ ئەو هۆکارە بنەڕەتییانە لە بەرچاو بگیرێ.
دەرکەوت کە کورد بەشێکە لە چارەسەری ئاشتی و سەقامگیری، کورد لەسەر زەمین و جوگرافیای خۆیەتی و لە سەدەی بیستەم دا کورد چەوساوە بوو، بەڵام ئێستا کارەکتەرێکی ئاکتیڤە بۆ ئاشتی و دێموکراسی.
ئەو چەند خالەش وەک داواکاری درایە سەرۆکایەتی ئێنتێرناسیۆناڵی سوسیالیست.
١- داواکارین کە ئەو تاوانانەی لە سەر دەستی تێرۆریستان بەرامبەر بە کورد کراوە، هەر لە شەڕ و گوشتاری خەڵک بێتاوانە بگرە تا ڕفاندن و یەخسیر کردنی ژن و کچانی یەزیدی ئیدانە بکرێ.
٢- پشتیوانی لە چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێگەی دیالۆگی ئاشتی و دەستەبەر کردنی مافە دیموکراسییەکای کوردەوە.
٣- پشتیوانی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شەڕی پێشمەرگە و هێزە کوردستانییەکان دژی تێرۆریستانی داعش فراوانتر بکرێ، ئەوە جگە لەوەی کە داوای بە هاواناوە چوونی ئەو ئاوارانە دەکەین کە ڕێژەیان لە ١،٥ ملیۆن و نیو تێپەڕی کردووە و بوونەتە ئەرکێکی یەکجار قورس بە سەر شانی حکومەتی هەریمە.
٤- پارتەکانی ئەندام لە ئێس ئی گوشار بخەنە حکومەتەکانیان تا هاوکاری زیاتر حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات بۆ دژایەتی تێرۆر، هاوکات سەرکۆنەی هەر جۆرە هەوڵ و هاریکارییەک بکرێ کە پشتیگیری لە داعش و هێز و گرووپە توندڕەوە ئیسلامییەکان دەکات.
پێویست بە ئاماژەیە کە هەموو حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی بەشدار لە کۆبوونەوی ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست، ئامادە ئەو کۆبوونەوەیە بوون.

نوێنەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 674 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact