. . . .


13 Dec 2014

دیداری نێوان سکرتێری گشتی ح د ک و سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی سوریە لە ??


ناوەندی هەواڵ- سویس: لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئیجلاسی ئەنتەرناسیۆناڵ سوسیالیست لە ژنێڤ، سکرتێری حیزب کاک خالید عزیزی لەگەڵ سکرتێری ئەنجوومەنی نیشتیمانی سووریە "هادی البحری" چاویان پێک کەوت و کۆمەڵێک بابەتی پەیوەندی دار بە سووریە و ئێرانیان تاوتوێ کرد.

لەو کۆبوونەوەیدا هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕابوون کە ئێران هەوڵ دەدات بە دەستێوەردانی نا بەجێ لە کارووباری ناوخۆی سووریە درێژە بە دەسەڵاتی ناڕەوای خۆی بدات و بەرگری لە ڕووخانی ڕێژیمی ئەسەد بکات.

هەردوولا باسی ئەوەیان کرد: کە ئۆپۆزسیۆنی دێموکراسی و مافخوازی سوریە و ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی زۆر شتی هاوبەشیان هەیە کە دەتوانێ لە ئاستی ناوچە و نێودەوڵەتی دا کاری بۆ بکەن، بەم جۆرە یارمەتی بکەن بە تێگەیشتنی
کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە چۆنیەتی مامەڵە لەگەڵ ئێران و سووریە لەم پەیوەندیەدا.

سکرترێری گشتی حیزب و سەرۆکی ئەنجوومەنی سوریە هەروەها پێداگریان کردەوە لە سەر دۆستایەتی زیاتری هەردووک لا کردەوە و ئەو پەیوەندییانە بە جۆرێک بەردەوامبێت کە یاریدەدەری هاوئاهەنگی و لێک تێگەیشتنی عەقڵیەتی دێموکراتی و مافخوازی لە دژایەتی لەگەڵ دوو دەسەڵاتی دپڵۆسێنەر و دژیی دێموکراسی کۆماری ئیسڵامی ئێران و ڕێژیمی سووریە، بەتایبەت سەرەڕۆییەکانی کۆماری ئیسڵامی لە ناوچەکەدا.
hdk-opozisyoni-sorya.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 537 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact