. . . .


12 Dec 2014

بەشداری هەیئەتێکی پایەبەرزی حیزبی دێموکرات لە کۆبونەوەی شورای ئەنت


ئەمرۆ هه‌ینی، 21 ی سه‌رماوه‌ز به‌رامبه‌ر بە ١٢ی دێسامبری ٢٠١٤ شاندێکی حیزبێکی دێموکراتی کوردستان به‌ سه‌رپه‌رستیی خالید عەزیزی، سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی شورای ئەنترناسیونالی سۆسیالیست‌دا‌ که‌ له‌ شاری ژنێڤ له‌ وڵاتی سوئیس به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، دەستی بە کارەکانی کرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی کۆبوونه‌وه‌کانی شورای ئەنترناسیونالی سۆسیالیست‌ پرسی ئاشتی‌و ئه‌منیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی، کار بۆ ده‌سته‌به‌ری دێموکراسیی زیاتر و به‌هێزکردنی حکومه‌ته‌ دیمۆکڕاتیکه‌کان‌و
کۆچ‌و کێشه‌کانی په‌نابه‌ری ده‌بێ‌و هه‌روه‌ها ئاوڕ له‌ تێکۆشانی ئه‌و رێکخراوه‌یه‌ له‌ ساڵی رابردوودا ده‌درێته‌وه‌و به‌رنامه‌کانی بۆ داهاتوو ده‌ستنیشان ده‌کرێ.

شایانی باسه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی شورای ئەنترناسیونالی سۆسیالیست‌دا بەڕێزان مەولوود سوارە، ئەندامی رێبەریی حدک، زاهید شاعیری بەرپرسی کۆمیتە و عەزیز ئەحمەدی بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزب لە سوئیس‌ هاوڕێیه‌تی کاک خالید عەزیزی، سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان ده‌که‌ن.
هه‌واڵ‌و ورده‌کاریی زیاتر له‌ ڕاپۆرته‌کانی دیکه‌دا ده‌خرێته‌ڕوو.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 452 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact