. . . .


7 Dec 2014

کۆنفرانسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوئیس بەڕێوە چو


ناوەندی هەواڵ- سویس: ڕۆژی یەکشەممە ۷ی دیسامبری۲٠۱٤ لە شاری بێرن و بە بەشداری زۆرینەی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سوئیس و کاک مەسعود ڕەواندووست ئەندامی ڕێبەری حیزب، و هاوڕێیەتی کاک قادر محەمەدگوڵ کۆنفرانسی کومیتەی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان، کە بە کۆنفرانسی شەهیدان هەژار قاسمی و ڕەسوڵ لیلانەی ناودێر کرابوو لەو وڵاتە بەڕێوەچوو.

دوای ڕاگەیاندنی بەرنامەی کار، لە لایان خاتووچیمەن بارام میرزا،وە، سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان، لە لایان کاک ڕەحیم ڕەحمانزادە ئەندامی کۆمیتەی حیزب بەخێرهاتنی میوان و بەشدارانی کۆنفرانس کرا.
پاشان لە لایان کاک مەسعود ڕەواندووست باسێکی پووخت لەسەر هەلوومەرجی هەنووکەی کوردستان بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی پێشکەش بە بەشداربووان کرا. لەم باسە دا هەلوێست و سیاسەت و چالاکیەکانی حیزب لەمەڕ ڕووداوەکانی ئەم دوایانەی ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی بۆ بەشداران شی کرایەوە.
پاشان بەبەشداری چالاکانەی ئەندامانی کۆنفڕانس لە باسەکاندا و ئاراستە کردنی پرسیار و ڕخنە و بۆچوونەکانیان، بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرا.
لەلایان نشمیل بەروەندی ئەندامی چالاکی یەکیەتی لاوانەوە باسیک لەسەر هەلوومەرجی ئێستای ئەم یەکیەتیە پێشکەش کرا و پەیامی یەکیەتی لاوانیش لەلایان حەسەن جەبار پور خوێندرایەوە.

لە بەشی دووهەمی کۆنفرانسەکەدا کە تایبەت بوو بە تەشکیلاتی حیزب، لە لایان هاوڕێ زاهید شاعیری،ی بەرپرسی کۆمیتەی حیزبەوە ڕاپۆرتی کار و تێکۆشانەکانی حیزب خوێندرایەوە و هەلوومەرجی هەنووکەی حیزب لە وڵاتی سوئیس خرایە بەر باس.
دوای دەربرینی تێبینی و بۆچوونی بەشداران لە سەر ڕاپۆرتی ئاماژەپێکراو، نۆبە گەیشتە سەر خۆ پاڵاوتن و هەرڵبژاردن بۆ کۆمیتەی تازە، کە ئەم بەشەش بە هەلبژاردنی چەندین بەربژێر بۆ کۆمیتەی تازە کۆتای پێهات.
لە کۆتایدا لە لایان کاک ئەحمەد ڕەسوڵی بەرپرسی کۆمیتەی ناوچەی زوریخ،ەوە چەپکە گوڵێ ڕێز و وەفا پێشکەش بە هاوڕێیانی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمیتەی پێشوی حیزب و هەروەها کۆمیتەی تازەی حیزب کرا.
شایانی باسە .

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی سویس

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 610 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact