. . . .


7 Dec 2014

خۆپێشاندانی ڕەوەندی کوردی لەبریتانیا بۆ پشتگیری لە مانگرتنی زیندا?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی شەممە رێکەوتی ٦ی دسامبری ٢٠١٤ کاتژمێری ٥ بۆ ٧ی ئێوارە بۆ پشتگیری لە زیندانیە مانگرتووە کوردەکانی رۆژهەلاتی کوردستان، کە ئەوە ماوەی زیاتر لە ١٧ ڕۆژ مانیان گرتووە، لە بەردەم دەفتەری سەرۆک وەزیرانی بریتانیا خۆپێشاندانێک رێکخرا.
ئەم خۆپێشاندانە بە بەشداری بەشێک لە نوێنەرایەتی حیزب و لایەنە سیاسییەکان و رەوەندی کورد و چالاکوانانی کورد بەرێوە چوو.
کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەبریتانیا بەشداری ئەم خۆپیشاندانەی کرد و پەیامی پشتیوانی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان کە بۆ به‌ڕێزان بان کی مۆن سکرتێری رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، به‌ڕێز ئه‌حمه‌د شه‌هید، نێردراوی تایبه‌تیی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران و کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌ به‌شه‌ر دۆسته‌کان و ناوه‌نده‌کانی داکۆکیکار له‌ مافه‌کانی مرۆڤ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان بەزبانی ئینگلیسی ئامادە کرابوو و هەروەها لیستی زیندانیان و نامەی پشتیوانی زیندانیانی سیاسی زاهیدان کە ئەوانیش پشتیوانیان لەو مانگرتنەی زیندانیانی کورد لە زیندانی ورمێ دەر بڕیبوو، بە شێوەیەکی بەربڵاو بە سەر ڕێبوارانی ئەو شەقام و گۆڕەپانە دا بڵاو کرایەوە.
هاوکات هەر ئەو ڕاگەیێندراوە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا، بە ئیمایل بۆ هەموو ڕێکخراوە مرۆڤ دۆستەکانی وەک ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، ڕێکخراوی خاچی سوور، ڕێکخراوی جاوەدێری مافەکانی مرۆڤ، ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی زیندانییە سیاسییەکان، پارلەمانتاران، کەسایەتی سیاسییەکان و ڕیکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ و دۆستانی کورد لە بریتانیا و جیهان بەڕی کراوە.
جێگای ئاماژەیە کە بەداخەوە بە هۆی ئاگادار نەکردنەوەی حیزب و ڕێکخراوەکان و هەروەها کوردانی دانیشتووی لەندەن، لە لایەن ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکەوە و نەبوونی هاوئاهەنگی پێویست، کۆمەڵێکی یەکجار زۆر خەڵک ئاگاداری ئەو خۆپیشاندان بوون.

حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 488 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact