. . . .


5 Dec 2014

کۆبونەوەی نیوان کومیتەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و پارتی دیموکر??


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی هەینی رێکەوتی ٥ی دسامبری ٢٠١٤ دیدارێکی دۆستانە لە نێوان بەرپرسانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و پارتی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی بریتانیا ڕێکخرا.
ئەم دیدارە بۆ نۆژەن کردنەوەی پەیوەندی دۆستانەی دێرینی نێوان هەردووک حیزب و هەروەها باس و خواس سەبارەت بە ڕووداوەکانی ناوچەکە ئەنجام درا. لەو چاوپێککەوتنە دا باس لەو خالە هاوبەشانە کرا کە هەردووک لا دەتوانن وەک بنەمای کاری هاوبەش بۆ هاوکاری داهاتوو کەڵکیان لێ وەرگرن. هاوکات پێداگری لەسەر دۆستایەتی و برایەتی هەردووک حیزبی برا کرایەوە.تەوەرێکی دیکە ئەو دیدارە، بۆ باس لە سەر دەستبەر کردنی میکانیزمێک دەستنیشان کرا، بۆ زیاتر لێک نزیک کردنەوەی لایەنە کوردستانییەکانی جێگیر لە بریتانیا و هەڵسوڕاندن و ڕاپەراندنی کار و چالاکییەکانی پەیوەندی دار بە گەلی کورد، بە هاوفکری و ڕاوڕاوێژی هەمە لایەنە، بۆ گەیاندنی دەنگی حەقخوازانەی گەلەکەمان بە ناوەندی بڕیار بە دەستەکانی بریتانیا و جیهان .
پێویست بە ئاماژەیە کە لەو دیدارە دا لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بەرێز کەمال ئامێدی لێپرسراوی پارتی دێموکراتی کوردستان و هەروەها بەرێز خەسرەو ئاژەگەی و لەلایەن حیزبی دێموکڕات،یشەوە بەرێز مەولوود سوارە ئەندامی رێبەری حیزب و بەرێز کاک فەرزاد حیکمەت بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لەبریتانیا بەشدار بوون.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا
hdk-pdk-2-11-2014-2.JPG

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 533 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact