. . . .


22 Nov 2014

بەشداری نوێنەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی شەه?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: لە سەر بانگهێشتی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە وڵاتی بریتانیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢١ی نۆڤامبری ٢٠١٤، هاوڕێ مەولوود سوارە، ئەندامی ڕێبەری و نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لەو وڵاتە، لە ڕێوڕەسمی ٣٨ ساڵەی ڕۆژی شەهیدان یەکێتی نیشتمانی کوردستان دا کە لە هۆڵی کوردستان لە مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد لە شاری لەندەن ڕێکخرابوو بەشداری کرد. ئەو ڕێوڕەسمەکە کە لە لایەن ناوەندی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕێکخرابوو و کۆمەڵێکی زۆر لە کوردانی دانیشتووی بریتانیا و نوێنەرایەتی بەشێک لە حیزبە کوردستانییەکان ئامادەبوون، کاتژمێر ٦ ئیوارە بە کاتی بریتانیا بە پاراستنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد. پاشان چەندین گوڵ بۆ ڕێز لێنان لەو ڕۆژە، لە لایەن ئامادە بووانەوە لە بەردەم تابلۆی تایبەتی کە بۆ ئەو ڕێوڕەسمە ئامادە کرابوو دانرا. بە دوای ئەو دا چەند پەیامێک لە لایەن حیزب و ڕیکخراوە بەشدارەکانەوە خوێندرانەوە. ئینجا بە ئامێری ڤیدیۆ سڵاید دەیان وێنەی سەردەمانی شۆڕش و بەرخودانی کوردانی باشوور دژ بە ڕژیمی بەعسی ڕوخاو نیشان درا.
پێویست بە ئاماژەیە کە هاوڕی مەولوود سوارە پەیامی نوێنەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی لە بریتانیا پێشکەش کرد.

نوێنەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان- بریتانیا
shahidani-ynk-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 539 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact