. . . .


20 Nov 2014

کۆبوونەوەیەک بۆ ئامادەکاری خۆپیشاندان، دژی توندوتیژی دژی ژنان


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٨ی نوامبری ٢٠١٤ هەیئەتێکی کۆمیتەی هاوکاری حیزبەکوردستانیەکان لە وڵاتی بریتانیا، کاتژمێری ٦ی ئێوارە لە کۆبونەوەی چەندین ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی ژنان دا بەشداریان کرد.
ئەو کۆبوونەوەیە بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندان لە لەندەن دژ بەو توندوتیژییەی کە ڕۆژانە لە هەموو جیهاندا دژی ژنان دەکرێ گرێ درابوو.
جێ ئاماژەیە کە رێکەوتی ٢٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٤ش بەڕێز مەولوود سوارە بەنوێنەرایەتی کۆمیتەی هاوکاری حیزبەکوردستانیەکان بەشداری کۆبونەوەکەی دیکەی ئەو ڕێکخراوانەی کرد کە لە دەفتەری سەرەکی رێکخراوی مافی ژنانی ئێرانی و کورد ئەنجامدرا. ئەو کۆبوونەی پێشوو دانیشتنی دەستپێک بوو بۆ یەکخستنی وزە و تواناکان و یاکانگیرکردنی ڕێکخراوەکانی داکۆکی لە مافی ژنان.
ئەو کۆبونەوانە بەئامادەبوونی نوێنەرانی ئەم رێکخراو لایەنانە پێك هات:
رێکخراوی مافی ژنانی ئێرانی و کورد
کۆمەڵگای رۆژی ژن
کۆنگرەی نەتەوەی کورد (بەشی ژنان)
پرۆژەی ژنی کورد
رێکخراوی مافی ژنی کورد
رێکخراوی لاوانی بێ لایەن
کۆمیتەی هاوکاری حیزبە کوردستانیەکان
کۆبونەوەکە پاش باس و لێدوانی بەشداران لەسەر چۆنیەتی و شێوەی بەشداری و هەروەها پێداویستیەکانی ئەم خۆپێشاندانە و بە پێشکەش کردنی پێشنیاری بە جێ لە لایەن ڕێکخراوە بەشداربووەکانەوە کۆتایی پێهات. جێی ئاماژەیە کە کۆمیتەی هاوکاری حیزبەکوردستانیەکانیش ئامادەی خۆیان بۆ هەموو جۆرە هاوکاری و پشتیوانیەک لەو چالاکیە دەربری.
کومیتەی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکانی
١٨ی نۆڤامبری ٢٠١٤

شایانی باسە کە وا بڕیارە ئەم خۆپیشاندانە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٣ نوامبری ٢٠١٤
کاتژمێر ١ هەتا ٤ ی نیوەرۆ لە ترافالگار سکوێر لە لەندەن بەرێوە دەچێت.

xopishanda-london-11-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 461 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact