. . . .


18 Nov 2014

سەردانی هەیئەتێکی کۆمیتەی هاوکاری حیزبە کوردستانیەکان لە پارلمان?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٨ی نوامبری ٢٠١٤ هەیئەتێکی کۆمیتەی هاوکاری حیزبەکوردستانیەکان سەردانی پارلمانی بریتانیایان کرد و لەگەڵ بەرێز تۆم براک لە حیزبی لێبەراڵ دیموکراتی دەسەڵاتدار و وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری پارلمان و هەروەها جێگری سەرۆکی پارلمان کۆبوونەوە.
ئەم دانیشتنە کاتژمێری ٢و نیوی پاشنیوەرۆ بۆماوەی کاتژمێر و نیو بە ناساندنی هەیئەتی بەشدار دەستی پێکرد. ڕووداوەکانی ماوەی ڕابردوو لە عێراق و سوریە و باشوور و خۆرئاوای کوردستان و هێرشەکانی داعش و پشتیوانی دونیای دەرەوە لەکوردستان و هێزی پێشمەرگە و ئاوارەکان باسی سەرەکی دانیشتنەکە بوو. پاشان هەرکام لە هەیئەتە بەشداربووەکان لەسەر پاڕچە جیاوازەکانی کوردستان قسەیان کرد.
نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان بەرێز مەولود سوارە ئەندامی رێبەری حیزب کە یەکێک لە ئەندامانی هەیئەتەکە بوو، لەسەر ئێران و کوردستان و هەروەها دانوستانی ناوەکی ئێران و گرووپی ١+٥ قسە و باسی کرد و لەو پەیوەندییە دا وتی: ئەو دانیشتنانە نە هیچ ئەنجامێکی باشی بە دوادا دێت نە ئازادی بۆ خەلکی ئێران و نەتەوەکان پێیە. تەنانەت لە پەروایزی ئەم دانیشتنانەدا بەداخەوە مەسەلەی مافی مرۆڤ، ژنان، لاوان، سێدارە و بەندییە سیاسییەکان و سەرئەنجام دووایین دیاردەی دزێوی هێرش بۆ سەر ژنان و کچانی ئێران بە ئەسید و سووتاندنی ڕوخساریان لە مانگی ئۆکتۆبر لە بیر چوونەتەوە و هیچ باسێکیان لێ ناکرێ. هیچ ئالوگۆرێك لە ڕەفتار و کرداری رژیمی ئێراندا پێك نەهاتووە ئێعدام و لەسێدارەدانەکان هەر لەشوێنی خۆیەتی و تەنانەت بە بەراورد لەگەڵ سەردەمی دەسەلات دارییەتی ئەحمەدی نەژاد زیاتر بووە. ڕوحانی جگە لە وەعدە و بەلێن هیچ هەنگاوێکی بەکردەوەی هەڵنەهێناوەتەوە. تەنیا جیاوازییەکی کە لە سیاسەتی ئەحمەدی نەژاد لەگەڵ حەسەن روحانی بەدی دەکرێ، ئەو سیاسەتە فریوکارانەی کە ڕۆحانی بۆ بەلا ڕێدا بردنی ڕای گشتی جیهان گرتوویەتە بەر. ئەگەر ئەحمەدینژاد لە نەزانی خۆیدا ڕاستەوخۆ ڕوویی ڕاستەقینەی خۆی و ڕژیمەکەی ئاشکرا دەکرد، بەڵام بە پێچەوانەوە ڕوحانی هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە بە دوانی و هەلسوکەوتی تایبەت بە خۆی، سیاسەتی گشتی جیهانی هێناوەتە سەر ئەو بروایە کە ئەو ڕژیمە قابیلی گۆڕانە.
لە کۆتایی دا بەرێز تۆم براک پشتیوانی خۆی لە مافی ڕەوای گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان دەربری.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان- بریتانیا
parleman-11-2014-2.JPG

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 495 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact