. . . .


17 Nov 2014

بەشداریی هەیئەتێکی کومیتەی حدک لە کۆڕیادی ساڵڕۆژی کۆچی‌دوایی شاعی?


ناوەندی هەواڵ- سوید: بە دەستپێشخەریی بنەماڵەی شاعیری نەمر شێرکۆ بێکەس، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاویی، کۆڕێکی یادکردنەوە بۆ ناوبراو لە یەکێک لە ساڵۆنەکانی '' ئا بێ ئێف''ی شاری ستۆکهۆڵم،ی پایتەختی وڵاتی سوید پێکهات.
لەو کۆڕیادەدا سەرەتا فیلمێکی بەڵگەنامەیی سەبارەت قەسیدەی " ئێستا کچێک نێشتمانە" کە دوایین بەرهەمی مامۆستا شیرکۆ بوو، پێشکەش کرا. پاشان ژومارەیەک کەسایەتی رووناکبیر ، سیاسی و کۆمەڵایەتی باسی جێگە و پێگەی شێرکۆ بێکەس،یان کرد و شێعر و نووسراوەکانی ناوبراویان لە روانگەی جۆراوجۆرەوە لێکدایەوە. هەروەها شوێن‌ دانەریی شێعری شێرکۆ بێکەس لە خەباتی نەتەوایەتی، مافی ژنان و ئازادیی رادەربڕینیان بەرز نرخاند.
پێویست بە ئاماژەیە کە بالوێزی حکومەتی عێراق، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نوێنەری زۆربەی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان و کۆمەڵێکی یەکجار زۆر لە کوردستانیانی دانیشتووی سوید بەشداری ئەو کۆڕیادە بوون.
وەفدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان- کۆمیتەی سوئێد کە لە کەماڵ گرویسی و ئەسعەد یۆسفی پێکهاتبوو، لەسەر بانگهێشتی بنەماڵەی مامۆستا شێرکۆ‌بێکەس بەشداری کۆڕیادەکە بوون و پەیامی کۆمیتەی حیزبیان پێشکەشی کاک هەڵۆ شێرکۆ بێکەس، کوڕی بێکەش شاعیر کرد و دەستخۆشی پێکهێنانی کۆڕیادەکەیان لێکردن.
جێگەی باسە کە شاعیر و ئەدیبی گەورە و شۆڕشگێری گەلەکەمان، مامۆستا شێرکۆ بێکەس رۆژی ٤ی ئاگۆستی ٢٠١٣ دوای ماوەیەک بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە. لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ستۆکهۆڵم کۆچی دوایی کرد.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 557 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact