. . . .


8 Nov 2014

بەڕێوەچوونی سمینارێک لە ژێر ناوی " مافی خوێندن بە زمانی دایکی و مافی ??


بە دەست پێشخەری و بانگهێشتی " کانون رەآورد" سمینارێکی یەک ڕۆژە لە ژێر ناوی " فیربوونی زمانی دایکی و مافی شارۆوەندی" لە شاری ئاخن،ی ئاڵمان بەڕیوە چوو. لەو سمینارە دا کە دەیان کەس لە چالاکانی سیاسی ئێرانی تێدا بەشدار بوون، هەر یەکە لە دکتور عەبدولکەریم لاهیجی، دکتور سەعید پەیوەندی، دکتور کازم کردوانی و خاتوو گوڵالە شەرەفکەندی ئەندامی ڕێبەری حیزبی دیموکراتی کوردستان چەندین وتار و بابەتیان سەبارەت بە مافی نەتەوە جیاوازەکانی ئێران، بۆ خوێندن بە زمانی دایکی و کەڵک وەرگرتن لەو ئامرازە وەک یەکێک لە مافەکانی شارۆوەندی لە ئێراندا پێشکەش کرد. سمینارەکە لە دوو بەشی جیاواز دا بەڕێوە چوو و بەشی کۆتایی بۆ پرسیار و وڵام تەرخان کرابوو کە لەو بەشەش دا ئامادەبووان چالاکانە لە باسەکاندا بەشدارییان کرد و چەندین پرسیاریان ئاراستە پانێل گێڕان کرد.
بەرنامەکە بە پێشکەش کردنی چەند پارچە موزیک و گۆرانییەکی ئازەری کۆتایی پێهات.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 615 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact