. . . .


11 Nov 2014

کۆبونەوە حدک و پسک، باکوور لەگەڵ سکرتێری ئەنترناسیونالی سۆسیالیست


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی بریتانیا، بۆ زیاتر بەهێز کردنی گروپی کاری کوردان لە کۆڕوکۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان و بە تایبەت لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست، ئەمرۆ سێشەممە رێکەوتی ١١ی نوامبری ٢٠١٤ی زایینی بەرێز مەولوود سوارە ئەندامی رێبەری حیزبی دێموکراتی کورستان و نوێنەری حیزب لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست و هەروەها بەرێز مەسعود تەك سکرتێری حیزبی سۆسیالیستی باکووری کوردستان، چاویان بە بەڕێز لویس ئەیالا سکرتێری ئەنترناسیونالی سۆسیالیست کەوت.
سەرەتا کۆبونەوەکە بە ناساندنی بەرێز مەسعود تەک و شاندی یاوەری بە سکرتێری گشتی ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست دەستی پێکرد. پاشان بەڕێز مەسعود تەک، سکرتێری گشتی پارتی سوسیالیستی باکووری کوردستان، کورتە باسێکی سەبارەت بە پارتەکەی و ڕەوشی سیاسی تورکیە و باکووری کوردستان پێشکەش کرد. ئینجا بەریز لویس ئایالا سوپاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی کرد کە بۆ بەهێز کردنی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست و کۆمیته‌ی پرسی کورد هەوڵیان داوە و لەیارمەتی دان بە کوردانی خۆرئاوای کورستانیش هاوکار و دەسپێشخەر بوون.
پێویست بە ئاماژەیە کە حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە سەرنج بەوەی کە دەبێ دۆزی ڕەوای گەلەکەمان لە کۆڕوکۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان دا زیاتر بناسێندرێ و هەوڵی جیددی بدرێ بۆ بەرفراوان کردنی ئەو کاروتێکۆشانە، هەموو کات درستپێشخەر بووە لە ناساندن و دانی ڕێنوێنی بە حیزب و ڕیکخراوی پارچەکانی دیکە کوردستان، ئەو ڕایەڵە و بنیاتانە کە لە ئاستی نێودەوڵەتی دا ڕێگایەکیان بۆ تێکۆشانی کوردان کردووەتەوە بەرفراوانتر بکات و لەو بروارەش دا بە تایبەت لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو دا چەندین دیدار و چاوپێکەوتنی لە نیوان حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان و ڕێکخراوە نێودەولەتییەکانی وەک ئینتێرناسیۆڵی سوسیالیست ڕێکخستووە و هەر ئەوە بووتە هۆی ئەوەی کە چەندین گرووپی بەرفراوان، پێکهاتوو لە نوێنەرایەتی حیزب و ێکخراوە سیاسی و سینفی و ئین جی ئۆ کوردییەکان و ڕێکخراو و بنیاتە نێودەوڵەتییەکان پێک بێت و هەردووک لا پێکەوە هەوڵی زیاتر ناساندن و سەرخستنی دۆزی رەوای گەلەکەمانیان داوە. لەو نێوانە دا دەکرێ ئاماژە بەو هەوڵانە بکرێ کە نوێنەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیت بۆ بە نزیک کردنەوەی کوردانی خۆرئاوا لەو ڕێکخراوە دای و ئەنجامەکەشی بووە هۆی جێگیر بوونی گرووپی کوردانی خۆرئاوا لەو ڕێکخراوەیە و بەشدارییان لە کۆبوونەوەکانی کای ئیس ئای.
دوای ئەو دیدارە سێ قۆڵییە، نوێنەری حیزب و بەرێز ئایالە، بە جیا لەسەر بارودۆخی کوردستان و ئەو ئاڵووگۆڕانەی بە تایبەت لە دوای هێرشی تاقمی تێرۆریستی داعش بۆ باشوور و خۆرئاوای کوردستان هاتوونە ئاراوە بەدرێژە دوان. پاشان نوێنەری ح د ک، باسی ئەو بەدەنگەوە هاتن و هاریکارییەی کرد کە لە لایەن کوردانی ڕۆژهەڵاتەوە پێشکەشی خوشک و برا کوردەکانیان لە خۆرئاوا و باشوور، بە تایبەت شەنگال و کۆبانی کراوە و هاوکات باسی لەو بەربەستانە کرد کە ڕژیمی دژی کوردی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ڕابردوو دا، بۆ دامرکاندنەوەی هەستی کوردانە و مرۆڤ دۆستانەی کوردانی ڕۆژهەڵات داوییەتی و لە نێوانەش دا ئاماژەی بە هێرشی هیزەکانی ڕژیم لە شاری سنە و چەندین شوێنی دیکە کرد کە کردبوویانە سەر خۆپیشاندانی پشتگیری لە کۆبانێ.
لە کۆتایی دا باسێکی کورت سەبارەت بە کۆبوونەوەی شورای ئەنترناسیونالی سۆسیالیست هاتە ئاراوە کە وا بڕیارە مانگی داهاتوو بگیرێت.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان- بریتانیا
hdk-psk-iso.JPG

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 604 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact