. . . .


10 Nov 2014

بەڕێوەچوونی سمینارێکی سیاسی لە مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد لە لەندەن


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ئێوارەی ٩ی نوامبری ٢٠١٤ی زایینی، کاتژمێر ٣ی پاشنیوەرۆ یانەی خێزانی کوردستان سەر بە مەڵبەندی رۆشنبیری کورد لە لەندەن سمینارێکی بۆ دوکتور محەمەد جەلال مەجید لەژێر ناوی سەرهەڵدانی داعش و ئایندەی کوردستان ڕێکخست.
سەرەتا سمینارەکە بە وتەیەکی مەلەک فەیسەل دەستی پێکرد. پاشان بڕگەکانی کاری سمینار پێشکەشی ئامادە بووان کرا.
لەو سمینارە دا کە بەشێکی بەرچاو لە ڕەوەندی کوردی لە بریتانیا بەشدار بوون، باسێکی تێروتەسەڵ لە لایان دکتور محەمەد،ەوە سەبارەت بە داهاتووی کورد لە ناوچەکە و ئەو ئەگەر و گۆڕانکارییانەی کە پاش سەرهەڵدانی داعش و ئەو کۆبەندە نێودوڵەتییەی دژی ئەو گروپە بە بەشداری کورد دێنە ئاراوە کرا. بەڕێزیان لە بەشێکی قسەکانی دا ئاماژەی بە وتەکانی مەلەك فەیسەلی یەکەم مەلیکی پێشووی عێراق کرد کە وتبووی: بەدڵتەنگیەکی زۆرەوە دەبێت بلێم کە گەیشتومەتە ئەو بروایەی لەناو خاکی عێراقدا عێراقی تیا ناژی. تەنیا چەند گروپێکی هەمەچەشن نەبێت کە هیچ هەستێکی نەتەوایەتیان نیە، بەڵکو پرن لە خورافیات و نەریتی ئاینی هەڵە، لە غیابی هیچ جۆرە هەستێکی هاوبەش لە نێوانیاندا.
بەشێکی تری سمینارەکە دیاری کرابوو بۆ خەلاتی رێزلێنان لە پێشمەرگە دێرینەکان و لەو بەشەدا ١١ کەس خەڵاتی رێزلێنانیان وەرگرت کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرێز رۆستەم ئەلماسی لە یارسانەکان دیاری کرابوون و بەرێز مەولوود سوارە ئەندامی رێبەری و نوێنەری حیزبی دێموکرات لەبریتانیا خەڵاتەکەی پێشکەش کرا.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان- بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 534 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact