. . . .


10 Nov 2014

بەشداری کومیتەی ح د ک لە سمینارێكی حیزبی سۆسیالیستی باکووری کوردستان ?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: لە زنجیرەی کار و دیدارەکانی سکرتێری حیزبی سۆسیالیستی باکووری کوردستان، بەرێز مەسعود تەک، کە ماوەیەکە لە وڵاتی بریتانیایە، سمینارێک لە ژێر ناوی ئاوڕدانەوەیەک لە ٤٠ساڵ خەبات و تێکۆشانی ئەو حیزب، لە بنکەی سەرەکی کۆمکار لە شاری لەندەن پێک هات. ئەو سمینارە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٩ی نۆڤامبر، بە بەشداری کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی شاری لەندەن و ئەندامانی ئەو حیزبە پێک هات. لەو سمینارە دا بەڕێز مەسعود تەک، سکرتێری گشتی پارستی سوسیالیستی باکووری ئاوڕێکی شگتی لە خەباتی پڕ لە هەوراز و نشێوی حیزبەکەی دایەوە و ئاماژەی بەو ڕۆژە سەختانەی خەباتی کرد، کە ئەوان لە ژێر سایەی حکومەتی دیکتاتۆر و ڕەگەزپەرستی تورکیە دا تێپەڕیان کرد.
بەڕێز تەک لە بەشی دووهەمی سمینارەکە دا بارودۆخی کورد لە ترکیە و سیاسەت و بۆچوونی حیزبەکەی لەو پیوەندیەدا خستە بەر باس و لە سەر ئالوگۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کوردستان بەتایبەتی و باشووری کوردستان و رۆژئاوا بەتێروتەسەلی قسەیان کرد.
جێگای ئاماژەیە کە لە سەر بانگهێشتی فەرمی کۆمکار، بەرێز فەرزاد حیکمەت، بەرپرسی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە بریتانیا ئامادەی سیمینارەکە بوون.

حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی بریتانیا
psk-hdk.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 571 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact