. . . .


9 Nov 2014

یادی ٤٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی سۆسیالیستی کوردستانی ترکیە


ناوەندی هەواڵ: ئێوارەی رۆژی ٨ی نوامبری ٢٠١٤ لە بنکەی کۆمکار رێورەسمێک بەبۆنەی سەفەری بەرێز مەسعوود تەك، سکرتێری حیزبی سۆسیالیستی کوردستانی ترکیە بۆ بریتانیا رێکخرابوو، بەرپرسی حیزب‌و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بانگێشتی ئەم ئێوارە خوانە کران، ئەم کۆبوونەوەیە بەبۆنەی دامەزرانی چل ساڵەی ئەم حیزبەو هەروەها هاتنی سکرتێری ئەم حیزبە بوو.
لەمیانەی ئێوارە خوانەکەدا کۆمیتەی هاوکاریی حیزبە کوردستانییەکان دانیشتنێكیان لەگەل بەرێز مسعود تەك کردو لەسەر رووداوەکانی کوردستان‌و هەروەها هێرشەکانی داعش‌و سیاسەت‌و بۆچوونی سەرکردایەتیی کوردو نەخش‌و رۆلی کوردو هەلوێست حیزب‌و لایەنە سیاسییەکان، هەروەها نەخش‌و رۆلی کوردو هەستی نەتەوایەتیی هەر چوارپارچەی کوردستان بەرز نرخێنرا.
بۆ ئەم ئێوارە خوانە،نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا بانگێشت کرابوون کە بریتیبوون لە بەرێز مەولوود سوارە، ئەندامی رێبەری حیزب‌و هەروەها کاك فەرزاد حیکمەت بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە بریتانیا بەشداری بوون.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا
psk1.jpgpsk2.jpgpsk4.jpgpsk5.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 547 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact