. . . .


6 Nov 2014

سەردانی هەیئەتێکی کومیتەی بریزبێن،ی ح د ک لە ده‌فته‌ری سیناتۆر هۆ?


ناوەندی هەواڵ- ئۆسترالیا: لەدرێژه‌ی سه‌ردان و چاوپێکه‌وتنه‌کانی کۆمیته‌ی بریزبێن،ی حیزبی دێمۆکرات له ئوسترالیا، ڕۆژی دووشه‌ممه سێی نۆڤامبر له سه‌ر داوای ده‌فته‌ری سیناتۆر هۆن جۆسیف له حیزبی کاری ئوسترالیا، سه‌ردانێک له ده‌فته‌ری ناوبراو کراو له لایه‌ن میناز ئۆکلی جێگری ناوابراوه‌وه پێشوازی له کۆمیته‌ی حیزب کرا.
شاندی کۆمیته‌ی حیزب بریتی بوون له مه‌سعود پیران، سه‌لاح پوور ئه‌سه‌د وکامران سۆهرابی. مه‌به‌ست له‌م چاوپێکه‌وتنه باسی ئاڵ و گۆڕه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی کوردستان و ئێران بوو.
له سه‌ره‌‌‌تایی باسه‌که دا هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر شه‌نگار و کوبانی و به‌شه‌كانی دیکه‌ی کوردستان که‌وته به‌ر باس، له‌م پێوه‌ندییه‌ دا ئاماژه‌ به ڕۆڵی به‌رچاوی تورکیا کرا له پشتیوانی کردن له داعش و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ندین به‌ڵگه‌ی وێنه‌یی و نوسراوەیی له لایه‌ن هاوڕێێانی حیزبیه‌وه خرایه ڕوو.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه دا سوپاسی حیزبی کرێکاری ئوسترالیا کرا که پشتیوانی خۆی له ده‌وڵه‌تی ئوسترالیا کردووه بۆ یارمه‌تی دانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی بۆ هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر هێزه‌کانی داعش و هه‌ر وه‌ها ناردنی هێزی تایبه‌ت بۆ مه‌شق پێکردن به هیزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه لەگه‌ڵ داعش.
له پێوه‌ندی لەگه‌ڵ ئێران دا به وردی ئاماژه به پێشلکارییه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران و کوردستان دا کرا. له‌م به‌شه دا ڕاپۆرتێکی مافی مرۆڤی ناود‌ه‌وڵه‌تی و هه‌ر وه‌ها دوایین ڕاپۆرتی ئه‌منیستی ناوده‌ڵه‌تی له سه‌ر دوایین پێشێلکارییه‌کای مافی مرۆڤ له ئیران و ئیعدامی ڕۆژانه و به‌رده‌وامی به‌ندییه‌کان له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی پێشکه‌ش به ناوبرا کر.
هه‌روه‌ها ئاماژه به وه‌زعی ناله‌باری خه‌ڵک و بێ کاری و برسێتی خه‌ڵکی ئێران کرا. کێشه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌که بوو که ئاماژه‌ی پێکرا .
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کرا که کۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام درۆ لەگه‌ڵ کۆمه‌ڵگای ناوده‌وڵه‌تی ده‌کا و خه‌ریکی کات کوشتنه‌ و له په‌ناوه‌ خه‌ریکی به ئه‌نجام گه‌یاندنی به‌رنامه‌ ئه‌‌تۆمییه‌کانێتی.
له‌ دواین به‌ش دانیشتنه‌که دا له لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبه‌وه پێشنیار کرا که ده‌وڵه‌تی ئوسترالیا پشتوانی بکات بۆ هێنانه ده‌ری پ ک ک له ناو لیستی ترۆریستی ئه‌مریکاوه‌. دوایی کاتژمێرێک باس و گوفتوگۆ له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه خانمی میناز به‌رپرسی ده‌فته‌ری سیناتۆر هۆن جۆسیف داوای له کۆمیته‌ی حیزب کرد که له سه‌ره‌تایی مانگی دیسامبه‌ر دا سه‌ردانێکی تری ده‌فته‌ری سیناتۆر هۆن جۆسیف بکه‌نه‌وە بۆ هاوئاهەنگی و داڕشتنی بەرنامەی هاوکاری داهاتوو. ناو براو وێرای سوپاس له دانی ئه‌و ڕاپۆرت و زانیاریانه یادداشتێکی له ئاکامی دانیشتنه‌که هه‌ڵگرته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕاد‌ه‌ستی سیناتۆر هۆن جۆسیفی بکات.
کومیتەی حیزب دیموکراتی کوردستان. بریزبێن ئوسرالیا
hdk-luabor11-2014.JPG

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 6702 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact