. . . .


2 Nov 2014

بە بەشداری چەندین ئەندام پارلەمان و کەسایەتی سیاسی و ڕەوەندی کوردی ?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی شەممه کوردستانیانی دانشتوی شاری لەندەن و دەورووبەری، له مەیدانی ترافالگر ڕۆژی جیهانی کوبانیان بەرییوه برد. سەدان کوردی خاوەن هەڵوێست و چەندین ئەندام پەرلەمانی بریتانی، کەسایەتی جوربەجور، روژنامه نوسان و نوینەرانی زوربەی میدیاکان، له خوپیشاندانیکی بەرین و بەهاوکاری هیزه سیاسیەکانی هەرچوار پارچه، خەبات و خوڕاگری کورد له کوبانیان ریزگرت و دژ به داعش و نەیارانی کورد داوای هاوکاری و پالپشتی زیاتریان کرد له کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ شەڕڤانانی ڕۆژئاوا و به تایبەت کۆبانێ. له بەشیک لەو خۆپیشاندانه دا پەیام و ڕاسپاردەی پاڵپشتی خویندرانەوه و چەندین کەسایەتی بیانی له سەر خۆڕاگری کۆبانێ وتاریان دا و دروشمی بژی بژی ڕۆژ ئاوا، بژی بژی کۆبانێ، داعش تیرۆریسته، دروشمی هەمه لایەنەی خۆپیشاندانەکه بوو. ئەو خۆپیشاندانەی ڕەوەندی کوردی له لەندەن زیاتر له چەند کاتژمیری خایاند و به سڵاو له شەڕوانان و مردن بو تێرۆریستان و ئازادی بو کوردستان کۆتایی هات .
پێویست بە ئاماژەیە کە کومیتەی هاوکاری هێزە کوردستانییەکان لە بریتانیا، کە حیزبی دیموکراتی کوردستان لە هەیئەتی ئیجاریی دایە، دەورێکی بەرچاوی هەبوو لە ڕێکخستنی خۆپیشاندانەکەدا و هاوکات ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەو وڵاتە، بە شێوەیەکی بەرچاو بەشدارییان تێدا کرد.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 516 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact