. . . .


2 Nov 2014

لە شاری ئوپسالای سوید، بە بەشداری ئەندامانی ح د ک، خۆپیشاندانی ڕۆژی ج?


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١ی نۆڤامبری ٢٠١٤ی زایینی، لە شاری ئوپسالای وڵاتی سوید، خۆپیشاندانێکی گەورە بۆ پشتیوانی لە ڕۆژی جیهانی کۆبانێ بەڕێوە چوو. خۆپیشاندانەکە کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ لە هەوای سارد و باراناوی سوید دا، لە بەردەم بینای کۆنسێرت و کۆنگرەکانی ئەو شارە، هەڵکەوتوو لە مەیدانی " ڤاکسلا " دەستی پێکرد. لەو خۆپیشاندانە دا کە هەزاران کوردی هەر چوارپارچەی کوردستان و سویدی دۆستی گەلەکەمان بەشدار بوون، بە دروشم گەلێکی وەک " داعش راگوەستێنن، پشتگیری پشتگیری بۆ کۆبانێ، تورکیە و داعش هاوتای یەکن"، داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و حکومەتە بڕیار بەدەستەکان کرا کە هاوکاری گەلی کورد و خەڵکی کۆبانێ بکەن کە پێش بە هێرشی وەحشیانەی تاقمی تێرۆریستی داعش بگرن و بە ناردنی چەک و چۆڵەی سەربازی جیهان لە شەڕی ئەو گرووپە دژ مرۆڤایەتییە ڕزگار بکەن.
خۆپیشاندەران بە ڕێپێوان بەرەو " گۆڕەپانی گەورەی ئەو شارە " ستۆر تۆریەت" بەڕێکەوتن و پاش کۆبوونەوەیان لەوێ، چەندین پەیامی پشتگیری لە لایەن حیزب و ڕیکخراوە کوردی و سویدییەکانی دۆستی کوردەوە خوێندرانەوە کە تێیاندا پشتگیری تەواوی خۆیان بۆ گەلی کورد و ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە شاری کۆبانێ و خۆر ئاوای کوردستان دووپا کرابووەوە. لە بەشێکی ئەو پەیامانە دا داوا لە حکومەتی سوید کرابوو کە بێ سڵەمینەوە پشتگیری تەواوی خۆی لە گەلی کورد دەربڕێ و هاوکارییەکانی خۆی بگەیەنەتە ئاوارەکانی کۆبانێ و شەنگال.
جێگەی ئاماژەیە کە بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری ئوپسالا بەشداری ئەو خۆپیشاندانە بوون و پشتگیری خۆیان و حیزبی دیموکراتیان بۆ کۆبانێ و خەباتی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لەو پارچەی کوردستان دووپات کردەوە.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 516 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact