. . . .


1 Nov 2014

بەشداری ئەندامانی ح د ک لە باشووری سوید، لە خۆپیشاندانی ڕۆژی کۆبانێ ??


ناوەندی هەواڵ- سوید: هاوکات لەگەڵ کوردستانیان و ئازادیخوازانی هەموو جیهان، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١ی نۆڤامبری ٢٠١٤ ڕێپێوانێکی بەرفراوان بە بەشداری هەزاران کەس لە کورد و ئازادیخوازانی باشووری سوید بە بۆنەی ڕۆژی کۆبانێ،ەوە لە شاری مالمۆ بەڕێوەچوو. لەو ڕێپێوانە دا کە دەیان حیزب و ڕێکخراوی کوردستانی و چەپ و سوسیالیستی سویدی و ئاپۆرەیەکی بەرینی خەڵک بەشدار بوون، چەندین کەس لە ئەندامانی کومیتەی باشووری سویدی حیزبی دیموکراتی کوردستانیش بەشداریان کرد و پەیامی پشتگیری حیزب و ڕۆلەکانی گەلەکەیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گوێی خەڵکی جیهان گەیاند. لەو خۆپێشاندانە دا دەیان دروشم بە زمانەکانی کوردی، سویدی و ئینگلیسی و بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کۆبانێ و خۆرئاوای کوردستان گوترانەوە و سەدان ئاڵای کوردستان و وێنەی تایبەت بە ڕۆژی کۆبانێ لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە بەرزکرابوونەوە. خۆپیشاندانەکە کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ بە کاتی سوید، بە کۆبوونەوە لە یەکێک لە گۆڕەپانەکانی ئەو شارە دەستی پێ کرد. پاشان خۆپیشاندەران بە ڕێپێوان و گوتنەوەی درووشم و سروودی شۆڕشگێڕانە بەرەو گۆڕەپانی گەورەی شاری مالمۆ بەڕێکەوتن. پاشان لەوەێوە بۆ جارێکی دیکە بە ڕێپێوان بەرەو جێی خۆیان گەڕانەوە. لە جێی کۆبوونەوەکە، چەندین پەیامی پشتگیری لە لایەن حیزب و ڕێکخراوە کوردستانی و سویدییەکانەوە پێشکەش کران، کە لەو بەشەش دا پەیامی دەفتەری سیاسی ح د ک، کە بە بۆنەی ڕۆژی کۆبانێ،ەوە بڵاو کرابووەوە لە لایەن ئازاد بانەیی،یەوە خوێندرایەوە. ئەو خۆپێشاندانە کاتژمێر ٤ و ٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ بە گووتنەوەی سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب کۆتایی پێهات.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 511 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact