. . . .


1 Nov 2014

دیداری هاوبەشی کەرتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و کومیتە ناوچەی حدک ??


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ: ئێوارەی رۆژی هەینی رێکەوتی ٣١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٤ کۆمیتە ناوچەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئۆستفۆڵد لە سەر داوای کەرتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لەو ناوچەیە کۆبوونەوە.
سەرەتای کۆبوونەوە بەرێز عەبدوڵڵا رەئوف، بەرپرسی کەرتی یەکێتی نیشتمانی وێرای بەخێرهێنانی هەیئەتی کۆمیتەی حیزب لەو ناوچەیە، باسی لە پێویستی ئەو دیدار و چاوپێکەوتنانە بۆ هاوئاهەنگی و هاوکاری زیاترکرد.
دواتر بەرێز حەسەن خەمبار بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لەو ناوچەیە باسێکی لە سەر هەرچی زیاتر بە هێز کردنی پێوەندی نیوان رێکخراوە کوردییەکان لەو پارێزگایەدا کرد و ئاواتی خواست پێوەندی نێوان حیزب و رێکخراوە کوردستانییەکان گەشەی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت بە تایبەتی پێوەندی و هاوکاری نێوان کۆمیتەی حدک‌و کەرتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەو ناوچەیەدا.
لە بەشێکی دیکەی ئەو دانیشتنە دا هەردووک لایەن خوێندنەوەو سیاسەتی حیزبەکانیان لە مەر ئاڵوگۆرەکان‌و رووداوەکانی ئەمدواییە هێنایە بەرباس کە هەرکام لە بەشدار بووانی دیدارەکە بیروبۆچوونی خۆیان هێنایە بەرباس.
پێویستە بگوترێ کە لە کومیتەی حیزب هاورێیان حەسەن غەمبار، غەفوور واوەیی، نادر ئەمینی، یوسف عەبدوڵڵاپووری‌ و سۆران شێرزاد و لە کەرتی یەکێتی نیشتمانیش بەرێزان عەبدووڵا رەئوف ‌و سامان شۆرش بەشداری ئەو دیدارە بوون.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 705 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact