. . . .


28 Oct 2014

کۆبوونەوەی حیزبە کوردستانیەکان لە شاری ئۆرێبرووی وڵاتی سوئێد


ناوەندی هەواڵ- سوید: رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٤ نوێنەری حیزبە کوردستانیەکانی جێگیر لە شاری ئۆرێبروو،ی وڵاتی سوید، کۆبوونەوەیەکیان لە بارەگای کۆمەڵەی کوردی ئەو شارە پێک هێنا.
بەشدارانی کۆبوونەوەکە خەبات و بەرخۆدانی پێشمەرگەو شەڕڤانانیان لە باشووری کوردستان و کۆبانی لە رۆژئاوای کوردستان بەرز نرخاندو پێویستی یەکریزی‌ و یەکدەنگی گەلی کوردستانیان لە کارو چالاکیەکانی خەبات دا دووپات کردەوە. حیزب و ڕێکخراوە بەشدارەکان لەو کۆبوونەوەیە دا داوایان لە ڕەوەندی کورد لە دەرەوەی وڵات، کە درێژە بە خۆپێشاندان و شەرمەزار کردنی تێرۆریستان بدەن.
لە کۆتایی دا کۆبوونەوەکە دا بە تێکرای دەنگ لەسەر ئەوە ساغ بوونەوە کە رۆژی شەممە ١ی مانگی نوامبر خۆپێشاندانی دیکە لە گۆڕەپانی شاری ئۆرێبروو بۆ پشتیوانی لە شاری کۆبانێ ساز بکری و هەموو حیزبەکانیش بەشداری تێدا بکەن.
شایانی باسە کە هاوڕێ عومەر گەردی لە لایەن کۆمیتەی ئۆرێبرووی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەکە بوو.
ئەو لایەنانەی کە بەشداری کۆبوونەوەکەیان کردبوو بریتی بوون لە:
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران
پارتی دێموکڕاتی کوردستان
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
بزووتنەوەی گۆڕان
پارتی کرێکارانی کوردستان
یەکینەکانی پاراستنی گەل. یەپەگە

کۆمیتەی ئۆرێبرووی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
hizbekan-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 626 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact