. . . .


26 Oct 2014

کۆبوونەوەی نێوان کومیتەی ح د ک و ئەنجومەنی بزووتنەوەی گوڕان لە سویس


ناوەندی هەواڵ- سویس: لەسەر بانگهێشتنی ئەنجوومەنی بزتووتنەوەی گۆڕان ڕۆژی شەممە ۲۵ی ئۆکتۆبری ۲٠۱٤، لە شاری بازڵ،ی وڵاتی سویس هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهاتوو لە زاهید شاعیری، ڕەحیم ڕحمانزادە و ڕەشید ئیسماعیلی، لەگەڵ وڤدێکی چەند کەسی بزووتنەوەی گۆڕان، بە سەرپەرشتی بەڕێز ئومێد مەکتەب عەسکەری، سکرتێری ئەنجوومەنی گۆڕان لە سوئیس کۆبوونەوە.
لەم کۆبوونەوەیەدا هەردوو هەیئەت لە سەر پەیوەندییەکانی نێوان حیزبی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان قسە و باسیان کرد. هەیئەتی حیزبی دێموکرات سەڕای باسێک لەسەر هەلوومەرجی هەنووکەی حدک گووتیان: کە ئامانجی سەرەکی حیزبی ئێمە سەرکەوتن و بەدەست هێنانی زیاتری دەسکەوتە بۆ گەلەکەمان، جا لە هەر پارچەیەک لە نیشتیمان بێت و یا هەر هێز و لایەنێک لەم بوارەدا کاریگەری هەبێت ئێمە دەسخۆشیان پێدەڵێن، هەروەک چۆن حیزبی ئیمە و زۆربەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پاراستنی ئەم ئەزموونە سەرکەوتووەی باشوری کوردستان مایەیان لە خۆیان داناوە.

لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا باس لە هەلوومەرجی ئێستای کوردانی سوئیس کرا و تاوتۆی ئەوەکرا کە ڕۆڵ و نەخشی کوردستانیان لە سوئیس چۆن کاراتر بکرێت و بخرێتە خزمەت بەرژەوەندی گشتی گەلەکەمان و دۆزە ڕەواکەی. بۆ ئەم مەبەستە بڕیاردرا کە هەردوو لایەن و هاوڕێ لەگەڵ تەواوی هێز و لایەنە کوردستانیەکان لە سوئیس مکانیزمێکی باش ببیننەوە تا دەنگ و توانای کوردستانیان لە سوئیس زیاتر یەک بخرێ.
کومیتەی سویس،ی ح د ک
goran-wyne-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 573 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact